خێزانێك گیانی خۆیان كردە قوربانی كلاسیكۆ
بزنسمانێكی كازخستانی تەمەن (50) ساڵ و خێزانەكەی تەمەن (49)ن كە ئەویش بزنسمانە و لەگەڵ كۆرەكەیان تەمەن (26) ساڵ، لەگەڵ تەواوبوونی یاری كلاسیكۆی بەرشلۆنە و ریال مەدرید، بڕیاریان دا سواری ئەم فرۆكەیە بن بۆ ئەوەی بچنە شاری دۆسلدۆرف بۆ تەواو كردنی چەند كارێكی تایبەت، كەچی بوونە قوربانی گیانیان لە دەستدا.
بە پێی كەس و كاری ئەم خێزانە، تەنیا مندالێكی تەمەن 12 ساڵان لە دوای خۆیان جێهیشتووە لە كازخستان.
لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە سەرۆكی كازخستان فەرمانی دا بە زووترین كات رووفاتی ئەم خێزانە بدۆزرێتەوە و بگرێتەوە كازخستان بۆ ئەوەی لە زێدی باو و باپێران بەخاك سپێدرینز
رێبین رەمزی
