لە خولی کوردستان ئەمڕۆ ھەولێرو ھەندرێن لە دێربی پایتەخت ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە
لە میانی یارییەکانی ھەفتەی حەڤدەھەمی قۆناغی دووەمی خولی نایابی یانەکانی کوردستان بڕیارە ئەمڕۆ پێنج شەممە و سبەی ھەینی لە چەند یاریگایەکی شارەکانی کوردستان شەش یاری بەھێزو گرنگ لە نێوان یانەکانی کوردستان بەرێوە بچێت، بڕیارە ئەمڕۆپێنج شەممە لە دێربی پایتەخت ھەردوو یانەی ھەولێروھەندرێن لە بەھێزترین یاری ئەم ھەفتەیە لەسەر یاریگای یانەی ھەندرێن ڕووبەرووی یەکتری ببەنەوە ، بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو تیپ ئامادەکارییەکی باشیان کردوە بەھیوای بەدەستھێنانی سێ خاڵی یارییەکە ، ھەولێرییەکان پشت بەوە دەبەستن کە دەرەوەی یاریگای خۆیان و ھاندەران دەبەستن بۆ ئەوەی سێ خاڵ بەدەست بھێنین بۆ ھیوای ئەوەی جیاوازی ژمارەی خاڵەکانیان لەگەل تیی میواندار زیاتر بەرز بکەنەوە سێ خاڵ بکەنە دیاری ھاندەرانیان و ھەندرێن پشت بە تواناکانی ئەزموونی یاریزانان و یاریگاو ھاندەرانیان دەبەستن لەبەرامبەر ھەولێرییەکان ، لەلایەکی دیکەوەش لە شاری دھۆک لەسەر یاریگای یانەی زێرەڤانی ھەردوو یانەی برین قۆلەکەی ھەفتەی ڕابردوو زێرەڤانی و پێشمەرگەی سلێمانی بەیەک بگەن، بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی یانەی خاوەن یاریگا پشت بە تواناکانی سلێمانی رەمەزانی ڕاھێنەری یانەکەیان دەبەستن بۆ ئەوەی بتوانن قەرەبووی شکتی ھەفتەی ڕابردوویان بکەنەوە لەسەر یاریگای خۆیان لەبەرامبەر پێشمەرگەی ھەولێر، ئامادەکاریی باشیان کردوە بۆ دەستەبەرکردنی سێ خاڵ، یانەی پێشمەرگەی سلێمانیش بە ئومێدەوە دەروانێتە ئەم یارییە و دەیەوێت ھەموان سیناریۆی پێشمەرگەی ھاوناوی دووبارە بکاتەوە و سێ خاڵی گرنگ بەدەست بھێنێت ھەرچەندە کوڕانی سەردار ساڵح دەزانن ئەرکیان زەحمەتە لەم یارییە پیچش بینش دەکرێ یارییەکی بەھێز لە نێوان ھەردوو تیپ بەرێوە بچێـت، لەلایەکی دیکەوەش لە شاری کەرکوک ھەردوو ھەردوو یانە بریندارەکە کەرکوک و برایەتی ڕووبەرووی یەکتری ببەنەوە بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو تیپ کە ئەنجامەکانیان وەکو پێویست نییە لەم وەرزە بە دوای ناونیشانی سێ خاڵی یارییەکە دەگەرێن ھەردوو تیپ ھەوڵ دەدەن یەکتری لە زەوی بدەن و سێ خاڵی یارییەکە بکەنە دیاری ھاندەرانیان، برایەتی بە پشت بەستن بە تەکنیکەکانی فاتیح حمە خانی راھێنەر دەبەستێ بۆ ئەویە لەم یارییە یەکەم سەرکەوتن بکاتە دیاری ، کەرکوکییەکان بە ئومێدەوە دەرواننە ئەم یارییە بۆ ئەویە بتوانن سەرکەوتن بەدەست بھێنن و خۆیان لە ئەگەری دابەزین رزگار بکەن، سبەی ھەینش چەند یارییەک بەرێوە دەچێت لە شاری دھۆک لەسەر یاریگای ئەو شارە لە یارییەکی بەھێزدا ھەردوو یانەی دھۆک و سلێمانی بەیەک دەگەن بۆ ئەم یارییەش ھەردوو یانە چاویان لە بەدەستھێنانی ئەنجامی شایستەیە دھۆکییەکان نایەوێ پێشەنگی یاکان لەە دەست بدەن و دەیانەوێ سێ خاڵی تر بکەنە سەر کۆی خاڵەکانیان و سلێمانیش بە وەریەکی بەرزەوە گەشتی کردوە بە ھیوای درێژەدان بە ئەنجامە باشەکان ڕووبەرووی دھۆکی خاوەن یاریگا دەبێتەوە، لە شاری کەلاریش ھەردوو یانەی شێروانە ونەورۆزی دووەمی ریزبەندی یانەکان بەیەک دەگەن، یاریزانانی نەورۆز بەسەرپەرشتی ئەرسەلان جەلالی راھێنەری ئەم یارییە ئەنجام دەدەن و پلانی تۆکمەیان داناوە بۆ درێژەدان بە ئەنجامە باشەکان و وەرگرتنی پێشەنگی یانەکان لە یانەی دھۆک، بەڵام ئەوەش دەزانن کە ئەرکیان زەحمەتەکاتێک لە دەرەوەی یاریگای خۆیان دەجەنگن، کوڕانی کەلاریش بە پشت بەستن بە یاریگاو ھاندەران ھیوایان وایە سنورێک بۆ ئەنجامە باشەکانی نەورۆزی سلێمانی دابنێن ھەردوو یانەش چاویان لە سێ خاڵی یارییەکەیە، لە شاری پیرمامیش ھەردوو یانەی ئارارات و زاخۆ ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ئارارات دەیانەوێ لەسەر یاریگای خۆیان بە سێ خاڵ بێنە دەرەوە بۆ ئەم یارییە راھێنەری پیشەگەری ئێرانی یانەکە پلانی تۆکمەی داناوە، زاخۆییەکانیش بە ھیواوەوە دێنە پیرمام بۆ ئەوەی بتوانن سێ خاڵ لە ئاراراتی خاوەن یاریگا وەربگرن، سەرجەم یارییەکانیش لە کاتژمێر٣٠-٣ی دوای نیوەرۆ بەرێوەدەچێت.
١-دھۆک٣١خاڵ
٢-نەورۆز٣٠خاڵ
٣-زێرەڤانی ٢٩خاڵ
