پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتی شەترەنجی نەورۆز كۆتایی هات

پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتی شەترەنجی نەورۆز كۆتایی هات
لە مەراسیمێكی شایستەدا لە شاری هەولێر پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتی شەترەنجی نەورۆز كە یانەی شەترەنجی خانزاد بۆ ماوەی 3 رۆژ بۆ 46 یاریزان ناوەخۆ و بیانیی سازی كردبوو تەواو بوو.
لە ڕۆژی كۆتایی پاڵەوانیتەكەدا (نەوزاد هادی ) پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەكی زۆر لە هەوادارانی یاری شەترەنج و دەزگاكانی ڕاگەیاندن ئامادەبوون.
ئەنجامی كۆتایی پاڵەوانەیتەكە بەمشێوەیە بوو:
1- زوباریڤ ئەلیكسەندەر (ئۆكرانیا)
2- كالینینا ئۆلگا (ئۆكرانیا)
3- حوسێن عەلی حوسێن (كوردستان)
4- محەمەد زۆزك (كوردستان)
ئەنجامەكانیش لەسەر ئاستی كچان بەمشێوەیە بوو:
1- كالینینا ئۆلگا (ئۆكرانیا)
2- شەنگە مەسعود (كوردستان)
3- وەحیدە میلادی (ئێران)
4- سارا مەسعود (كوردستان)

رێبین رەمزی
Top