سەرۆک و جێگری یانەی وەرزشی دھۆک دەستیان لە کارکێشایەوە

سەرۆک و جێگری  یانەی وەرزشی دھۆک دەستیان لە کارکێشایەوە
دوای ئەوەی رۆژ بە رۆژ گرفت داراییەکانی یانەی دھۆک بەرەو زۆری دەچێت و یانەکەش ئەو توانایەی نەماوە بۆ چارەسەکردنی گرفتە داراییەکانی یانەکەش و ھیچ کەس و لایەنێک خۆی لە یانەکە نەکردۆتە خاوەن بۆ کەمکردنەوەی ئەم قەرزە زۆرەی لەسەر یانەکە کەڵەکە بووە ، دەستەی کارگێڕیی یانەی دھۆکیش چەندین جار نووسراوی کرد بۆ لایەنی پەیوەندیدار بە مەبەستی ئاگادارکردنەوەی لایەنەکان لە خراپی بارودۆخی یانەکە و یاریزانانیش داوای مافەکانی خۆیان نەکرد، لەم ماوەیەش ھیچ کەسێک ھاوکاری یانەکەی نەکردووە بۆ ئەوەی لەم بارودۆخە رزگاری بێت، بۆیە لە بڕیارێکی لە ناکاودا کاوە فەیسەل سەرۆکی یانەکە و حاجی حوسێن جێگری سەرۆکی یانەکە دەستیان لە پۆستی بەڕێوەبردنی پۆستی یانەکە کێشایەوە. لەم بارەشەوە محەمەد عەلی لە راگەیاندنی یانەی دھۆک بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: "بەھۆی ئەو کێشیە داراییانە و چارەسەر نەکردنی گرفتەکانمان کە بەردەوام ئێمە ئەم وەزرە لە کێشەی داراییدا بووین، بۆیە ھیچ کەس نەبووە پشتیوانی یانەی دھۆک، سەرۆکی یانەکەمان کاوە فەیسەل و حاجی حوسێن جێگری سەرۆکی یانەکە بەفەرمی دەستیان لە پۆستی کارگێڕیی یانەی دھۆک کێشایەوە، بۆ شوێنی ئەوانیش تاکو ئێستا کەس دیاری نەکراوە ئەویش لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی وەرزشەوە دەبێت ئەو بڕیارە بدرێت"، گوتیشی: "یاریزانانی ئێمە ھەموو بەیەکەوە داوای مافە سەرەتاییەکانی خۆیان دەکەن و سەرۆکی یانەکەش زۆر ھەوڵی ئەوەی دا کە گرفتە داراییەکان بە ھەر جۆرێک بێت چارەسەر بکات، بەڵام کە ھیچ کەسێک ناھەتە ھاریکاریمان بۆ ئەو ھاوکارییە ئەویش ئەو بڕیارەی دا بۆ ئەوەی چیتر کێشە داراییەکان زیاتر لە یانەی دھۆک زیاتر نەبێت و نەبێتە گرفت بۆ یانەکە کە نەتوانین ھیچ کارێک بۆ یانەکە بکەن، بەھیوای ئەوەین ھەتا زووە ھاوکارییەک بکرێین بۆ ئەوەی ئەم دەست لەکارکێشانەوەیە بەردەوام نەبێت، ئەگەر بارودۆخی یانەکە بەمشێوەیە بەردەوامبێت دەست لە کارکێشانەوەی تریش لە یانەکە پەرەدەستێنێت".
Top