هەولێر دووشەممە بەرەو قەتەر بەرێدەكەوێت
شاندی یانەی هەولێر لە 19 یاریزان پێكهاتووە و بەسەرۆكایەتی بێجان ئیبراهیم ئەندامی دەستەی كارگێری یانە، شاندەكەش پێكهاتووە لە ( بێجان ئیبراهیم ( سەرۆك شاند)، عومەر سەلیم (بەرێوەبەری تیپ)، ئەیوب ئۆدیشۆ (راهێنەر)، ئەحمەد سەڵاح یاریدەدەری راهێنەر، جەلیل زێدان (راهێنەری گۆڵپارێز)، عەبدولخالق محەمەد (پزیشك)، عامر سابت (چارەسەركەر)، پوشۆ خەسرەو( كارگێری) و یاریزانەكان (سەرەهەنگ موحسین، دلێر حاتم، هەردی سیامند، عەلی فایز، بورهان جومعە، مستەفا نازم، كۆسرەت بایز، نەدیم سەباغ، ئەحمەد محەمەد، نەبیل سەباح، میران خسرو، سەعد عەبدولئەمیر، نەشئەت ئەكرەم، یونس مەحمود، محەمەد جفال، حاتم زێدان، لوئەی سەڵاح، هەڵگورد مەلا محەمەد، بارزان شێرزاد).
وا بڕیارە رۆژی چوارشەممە لە یاریگەی یانەی لخویا یانەی هەولێر رووبەرووی یانەی قادسیە ببێتەوە كاتژمێر 6ی ئێوارە.
رێبین رەمزی
