یارییەكانی خولی نایاب و پلە یەك ئەنجام دەدرێت بەمەرج
یارییەكانی خولی پلە نایابی كوردستان لە رۆژانی پێنجشەممە و هەینی ئەنجام دەدرێت و یارییەكانی خولی پلە یەك لە رۆژی سێشەممە (10/3/2015) ئەنجام دەدرێت، بەڵام دەستپێكردنەوەی خولەكان بە مەرج دەبێت، كە تیاییدا هەر یانەیەك بەلێنامەی پابەندنەبوون بە رێنماییەكان و بڕیارەكان و پارێزگاری لە یاریگا و جەماوەر نەداتە یەكێتی تۆپی پێی كوردستان ئەوە یارییەكانیان بە ئەنجامی (3-0) گۆڵ لەبەرژەوەندی یانەی بەرانبەر هەژمار دەكرێت.
خشتەی یارییەكان بەمشێوەیە
خولی پلە یەك هەفتەی 11
سەرچنار - سێمێڵ
هەڵۆ - هەڵەبجەی شەهید
خاك - گارە
سۆران - دەربندیخان
سۆلاڤ - كۆیە
سیروانی نوێ - سەورە
ئاڵتون كۆپری - ئاشتی
شەهیدان - ئاڵا
یارییەكانی خولی نایاب
رۆژی پێنجشەممە
هەندرێن - زاخۆ
ئارارات - زێرەڤانی
شێروانە - پێشمەرگەی هەولێر
رۆژی هەینی
هەولێر- سلێمانی
برایەتی - نەورۆز
كەركووك - پێشمەرگەی سلێمانی
