ئەمڕۆ پاڵەوانێتی بلیاردی یانەکانی کوردستان بەرێوەدەچێت
بەمەبەستی زیاتر گرنگیدان بە یارییەکانی بلیارد لەسەر ئاستی کوردستان و زیاتر گەشە کردنی ئەم یارییە و وەکو بەرنامەی ساڵانەی یەکێتی ناوەندی بلیاری کوردستان و لە ژێر چاودێری لێژنەی ئۆڵۆمپی ھەرێمی کوردستان بڕیارە ئەمڕۆ پێنج شەممە لە شاری ھەولێری پایتەختی کوردستان پاڵەوانێتی بلیاردی یانەکانی کوردستان بۆ ئاستی پێشکەوتوان بەرێوە بچێت ، بەمەبەست لە ئەنجامدانی ئەم پاڵەوانیتیەش زیاتر خزمەت کردنی یاریزانانی شەیدای ئەم یارییەیە لە شارەکانی کوردستان ساڵانە یەکێتی بلیاردی کوردستان چەندین پاڵەوانیتی بۆ ئاستەکانی جیاواز دەکاتەوە ، لەبارەی ئەنجامدانی ئەم پاڵەوانیتیەش شوان عەزیز سەرۆکی یەکێتی ناوەندی بلیاردی کوردستان راگەیاندگوتی: وەکو بەرنامەی ساڵانەی خۆمان و بۆ زیاتر گرنگی دان بە یارییەکانی بلیارد لە کورستان و بەرەوو پێشبردنی زیاتری یارییەکە بڕیارە ئەمڕۆ پێنج شەممە پاڵەوانێتی بلیاردی یانەکانی کوردستان بەبەشداری زیاتر لە ٤٠ یانەی شارەکانی کوردستان ئەم پاڵەوانیتیە ئەنجام دەدەین و بڕیاریشە ماوەی ٣بۆ٤ رۆژ بەردەوامبێت، رۆژانەش یارییەکانی لە ھۆڵی پاڵەوانان بەرێوە دەچێت، گوتیشی پاڵەوانیتیەش لەژێر چاودێریی لێژنەی ئۆڵۆمپی ھەرێمی کوردستانە گوتیشی ئێمە ئامادەکاریی باشمان کردوە بۆ ئەوەی بەسەرکەوتوویی پاڵەوانیتیەکە بەرێوەببەین و تاکو ئێستا ھیچ گرفتێکمان نییە و ئامانجیشمان ئەوەیە کە بتوانین خزمەت بە یارییەکانی بلیارد بکەین و یاریزانانیش زووترین بەشدارییان ھەبێت.
