کۆڤان حەسەن بە شەش مەدالیاوە گەڕایەوە

کۆڤان حەسەن بە شەش مەدالیاوە گەڕایەوە
کارزان کانەبی
دوای ئەوەی کۆڤان حەسەن یاریزانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە یارییەکانی گۆرەپان و مەیدانی ریزی ھەڵبژارەی عێراقی لە پاڵەوانێتی فەزاعی نێودەوڵەتی لە شاری دوبەی وڵاتی ئیمارات دوای بەشداری کردنی وەکو تاکە یاریزانی کوردی ریزی ھەڵبژاردە لە یارییەکانی ھاوێشتنی قورسایی و دیسک و رمح توانی ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات لە یارییەکان کە ماوەی دە رۆژی خایاند کۆڤان لە کۆی بەشداری کردنی لە پاڵەوانیتیەکە لە یارییە جۆراوجۆرەکان توانی شەش مەدالیای جۆراوجۆر بەدەستبھێنێ کە پێنج یاریزانی زێرو یەک زیوی بەدەست ھێنا، لەبارەی بەدەستھێنانی ئەم ئەنجامەش کۆڤان حەسەن گوتی: پاڵەوانێتیەکی بەھێز بوو توانیم شەش مەدالیای جۆراوجۆر بەدەستبھێنم توانیشم ریکۆردێکی نوآ لە یاری ھەڵدانی رمح بەدەستبھێنم ئەوەش دەستکەوتێکی گرەوە بوو بۆ من وەکو یاریزانێکی کورد سوپاسی ھەموو ئەو کەسانەش دەکەم کە ھاوکاری من بوون و سوپاسی لێژنەی پارا ئۆڵۆمپی ھەرێمی کوردستانیش دەکەم بۆ یارمەتیدانم سوپاسی مامۆستا رەعدیش دەکەم کە وەکو ڕاھێنەر ئەرکی زۆری کێشا لەگەڵ من ، بەھیوای ئەوەشم بتوانم ئاستێکی باشتر پێشکەش بکەم لە یارییەکانی داھاتوو.
Top