کچانی ئەکاد نازناوی بادمنتۆنی عێراقیان بردەوە
بەمەبەستی زیاتر گرنگی دان بە یارییەکانی بادمنتۆنی کچان لەسەر ئاستی عێراق و بەرەوو پێشبردنی ئاستی ئەم یارییە لە شارەکانی عێراقی، بەسەرپەرشتی یەکێتی ناوەندی بادمنتۆنی عێراقی و بەھاوکاری لقی ھەولێری یەکێتیەکە لە شاری ھەولێر بۆ ماوەی یەک رۆژ لە ھۆلی یانەی ئەکاد لە شارۆچکەی عەنکاوە پاڵەوانێتی بادمنتۆنی یانەکانی کچانی عێراق بەرێوەچوو، لەم پاڵەوانیتیەش کچە یاریزانانی دە یانەی شارەکانی عێراقی کێبرکییان دەکرد بە ئامانجی بەدەست ھێنانی نازناوی خولەکە و وەرگیرانی زۆرترین یاریزانی تیپەکەیان لە ریزبەندی یاریزانانی ھەڵبژاردەی عێراق، لە پاڵەوانیتیەکەش کچە یاریزانانی یانەی ئەکاد کە بەدوو تیپ بەشدارییان کردبوو لە پاڵەوانیتیەکە توانیان ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن و سەرەنجی ھەوادارانی ئامادەبووی یارییەکە بۆ خۆیان ڕابکێشین بە پێشکەش کردنی دیمەنە جوانەکانی ئەم یارییەش ئەنجامی کۆتایش بەم شێوەیی خوارەوە بوو.
١-یانەی ئەکاد ئەلف
٢-یانەی ئەکاد با
٣-یانەی سۆلاڤ
