جموجۆڵی یانەی بەرشلۆنە لە بازاڕی یاریزاناندا

جموجۆڵی یانەی بەرشلۆنە لە بازاڕی یاریزاناندا
بەڕێوەبەری نوێی كارگێڕی یانەی بەرشلۆنە ئەریدۆ بریدا هەڵسا بەئەنجامدانی گەشتێكی ئەوروپی بەرفراوان لەپێناو ئەنجامدانی كۆمەڵێك وتووێژ بۆ گەیشتن بە رێككەوتن لەمەڕ گرێبەستی نوێ بۆ یانەكەی. لەمبارەیەوە رۆژنامەی مۆندۆی دیپۆرتیڤۆی كەتەلۆنی بڵاویكردۆتەوە بەڕێوەبەری نوێی وەرزشی یانەی بەرشلۆنە دوای ئەوەی چەند ئامانجێكی دیاریكرد لەئێستادا گەشتێكی ئەنجامداوە بۆ بەدواداچوون لەمەر ئەو یاریزانانەی دیاریكردوون. هەروەها رۆژنامەی ناوبراو ئاماژەی بۆكردوە كە گرنگترین ئەو یاریزانەی بۆتە جێی سەرنجی ناوبراو پۆل پۆگبای فەرنسی و یاریزانی یانەی یۆڤانتسی ئیتالی و كوكی ئەستێرەی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید، هەروەها هەریەك لە ماركۆ ریۆس و لاس بیندەرە، جگە لەیاریزانی بەرازیلی دانییلۆ وەك جێگرەوە بۆ شوێنی دانی ئەلڤێس.
یەكێتی تۆپی پێی جیهانی فیفا رێگەی بەیانەی بەرشلۆنە داوە گفتوگۆ و بۆند لەگەڵ یاریزانان مۆر بكات لەهاوینی داهاتوو بەڵام ناتوانێت ئەم یاریزانانە تۆمار بكات و یارییان پێبكات تا رۆژی 1/1/2016 بەهۆی ئەو سزایەی كەبەسەر یانەی بەرشلۆنە سەپێندراوە بەقەدەغەكردنی كڕینی یاریزانان لە دوو مێركاتۆی زستانەی 2015 و هاوینەی هەمان ساڵ.
Top