ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئینگلتەراو یانەی مانچستەر ستی فرانك لامپارد دانی بەوەدانا كە لەناوەخۆی یانەی مانچستەر ستی ئاراستەیەك هەیە لەپێناو باشتركردنی تۆماری تیپەكە لەپاڵەوانیەتی چامپیۆنس لیگ. هەروەها لامپارد بۆ ئاژانسەكانی هەواڵ روونیكردۆتەوە كە بەبۆچوونی خۆی بێ ئومێدیەك هەبووە لەلایەن یانەی مانچستەر ستی بەتایبەت لەم ساڵانەی دواییدا. هەروەها ناوبراو هیواشی خواست كە بتوانن یانەی بەرشلۆنە لەقۆناغی 16 تێپەرێنن و بگەنە یارییەكانی كۆتایی. لە كۆتایی قسەكانیشیدا فرانك لامپارد وتی: لای هەموو كەس روونە كە پێنج بۆ شەش یانە دەتوانن جامی چامپیۆنس لیگ بەدەست بێنن لەوانە بەرشلۆنە و ریال مەدرید و ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی چێلسی ئینگلیزی و بایرەن میونشینی ئەڵمانی كە دەتوانین بڵێین ركابەری سەرەكین لەم چەند ساڵانەدا.
هیواكانی یانەی مانچستەر سیتی لەبەرامبەر یانەی بەرشلۆنە تووشی شكستێكی گەورە بوو دوای دۆڕاندنی لەناو یاریگەی خۆی بەئەنجامی (2-1) گۆڵ و پێویستە لە یاری گەڕانەوە بەجیاوازی دوو گۆل یارییەكە بباتەوە بۆ ئەوەی بگاتە قۆناغی هەشتەم، یاری گەڕانەوەش لە رۆژی 18/3/2014 لەناو یاریگای كامب نو ئەنجام دەدرێت.