ئەمڕۆ پاڵەوانیتی کۆکا کۆلا لە پایتەخت دەست پێدەکات
بەرێوەبەری چاڵاکی وەرزشی و دێدەوانی ھەولێر بەمامۆستایانی وەرزشی ھەردوو پەروەردەی ناوەندی و دەورەبەری راگەیاند کەوا کەمبوونەوەی ئەنجامدانی چاڵاکی ھۆکاربووە بۆ نەبوونی توانای دارایی پەیوەست بووە بە م قەیرانە داراییە و لە رۆژانی داھاتوو بە ھاوکاری کۆمپانیاکان پاڵەوانیەتیەک ئەنجام دەدەین.
بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەرێوەچوونی وانەی وەرزشی لە ناوەندەکانی خوێندن و ئاشنا بوون بە کێشەکانیان و ئامادەسازی بۆ سازدانی پاڵەوانیەتیی بۆ سەرجەم ئەو قوتابخانەی کە لە سەنتەری پەروەردەکانن، حەکیم کانەبی بەرێوەبەری چاڵاکی و وەرزشی و دیدەوانی لە بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی ھەولێر لە دوو دیداری جیا لەگەڵ مامۆستایانی وەرزشی لە ھەردوو سنوری بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی ناوەند و دەوروبەری ھەولێر کۆبووە، حەکیم کانەبی لە کۆبوونەوەی باسی ئەو قەیرانە داراییەی کرد کە بەرۆکی ھەرێمی کوردستان گرتووە و ئەمساڵ وەکو پێویست نەبووە لە ئەنجامدانی پاڵەوانێتی ھەر چەندە بە فەرمی نوسراومان کردوە بۆ لایەنی بەرپرسی پەروەردە بۆ ئەوەی بتوانین چەند پاڵەوانێتیەک بۆ پەروەردەی قەزاکان ئەنجام بدەین بۆ ھەردوو ئاستی قوتابیانی کچ و کوڕ ، بەڵام تاکو ئێستا وەڵامان وەرنەگرتووە ئێمەش دەمانەوێ گرنگی زیاتر بە وەرزشی قوتابیان بدەین لە ناوەندەکانی خوێندن گوتیشی " لە ئێستادا ئێمە بەرنامە رێژیمان کردوە لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی گشتی وەرزش و ھونەر لە وەزارەتی پەروەردە بە ھاوکاری کۆمپانیای کۆکا کۆلا بۆ ئەوەی پاڵەوانیەتی کۆکا کۆلا بۆ قوتابخانەکانی ئەنجام بدەین، بڕیاریشە لە لە سنوری ھەردوو قوتابخانەکە ئەمڕۆ دووشەممە بەبەشداری ١٠٠ قوتابخانە وژمارەیەکی زۆری قوتابیان پاڵەوانیتیەکە دەست پێبکات، ئەنجامدانی ئەم پاڵەوانیتیەش بۆ قوتابیان سوودی خۆی دەبێت و ئێمەش سەرپەرشتیان دەکەین بە بڕوای ئێمەش قوتابیانش دڵخۆش دەبن بە کردنەوەی ئەم پاڵەوانیتیە.
کارزان کانەبی
