یاریزانی لاوی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا ماركۆ ڤیراتی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی دانی بەوە دانا كە ئارەزوو دەكات لەگەڵ یانە دەوڵەمەندەكەی شاری پاریس لەماوەی داهاتوو بەردەوام بێت، ڤیراتی لە لێدوانێكیدا بۆ ماڵپەری فوتبۆل ئیتالیا گوتی : هیچ كێشەیەك لە نێوان من و راهێنەر لۆران بلان لەئارادانییە و ئەو هەواڵانەی كە باس لەبوونی كێشەی من و بلان دەكەن دوورن لە راستی و دەزگاكانی راگەیاندن هەواڵی نادروست بڵاو دەكەنەوە بۆیە من دەمەوێ لێرە لەشاری پاریس بەردەوام بم دەربارەی جیاوازی نێوان خولی ئیتالیا و خولی فەرەنسا، ڤیراتی هەروەها گوتی: ركابەری لەخولی ئیتالیا بەهێزترە لەخولی فەرەنسا، هەروەها لەخولی ئیتالیا یاریزانەكان دەتوانن لەگەڵ ناوبژیوانان قسە بكەن، بەڵام لەخولی فەرەنسا ئەم كارە قەدەغەیە سەبارەت بەوەرگرتنی خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهان و تۆپی زێڕین ڤیراتی گوتی: بێگومان هیوادارم رۆژێك لە رۆژان خەڵاتی تۆپی زێڕین بەدەست بهێنم، بەڵام پێم وایە ئە ئاواتە مەحاڵە بێتە دی .