ئایا سانشێز دەگەڕێتەوە یانەی بەرشلۆنە؟

ئایا سانشێز دەگەڕێتەوە یانەی بەرشلۆنە؟
بەڕێوەبەری وەرزشی نوێی یانەی بەرشلۆنە ئەریدۆ باریدا ئاشكرایكرد كە شتێكی چاوەڕواننەكراوی گرانبەها لەئارادایە بۆ دڵخۆشكردنی جەماوەری بەرشلۆنە. لەمبارەیەوە رۆژنامەی دەیلی ستار لێدوانی ناوبراوی بڵاوكردۆتەوە كە تیایدا باریدا دەڵێت: ئەو كارە چاوەڕواننەكراوە ئەوەیە كە لە بەرنامەمدایە ئەستێرەی پێشوووی یانەی بەرشلۆنە ئەلیكس سانشیزی هێرشبەر بگەڕێنمەوە. باریدا دووپاتیكردۆتەوە كە بەدەستهێنانی سانشیز یەكێكە لە هەنگاوەكانی داهاتووی یانەی بەرشلۆنە، چونكە ئەو یەكێكە لە باشترین یاریزانەكانی خوولی پریمەرلیگ و باشترین یاریزانی جیهانە، گوتیشی: من نازانم بۆ فرۆشتیان، بەداخەوە ئەو كات من لەگەڵ تیپەكە نەبووم، بەڵام بۆ داهاتوو یەكێك دەبێت لە بۆندەكانم. شایانی باسە باریدا لــــــە شوێنی بەڕێوەبەری وەرزشی پێشوو ئەندۆنی زۆبیزاریتا ئەم پۆستەی وەرگرتووە.
Top