لە خولی پلە یەکی کوردستان ئەمڕۆ سۆران و سۆلاڤ ڕووبەرووی سیروانی نوێ وئاشتی دەبنەوە
لە درێژەی یارییەکانی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان لە ھەفتەی دەیەمی خولەکە بڕیارە ئەمڕۆ دووشەمە لە چەند یاریگایەکی شارەکانی کوردستان چەند یارییەکی گرنگ وبەھێز لە نێوان یانەکانی کوردستان بەرێوەبچێت، لە شاری سۆران لە یارییەکی بەھێزدا ھەردوو یانەی سۆران و سیروانی نوێ شاری سلێمانی دەبێتەوە بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو یانە ئامادەکارییەکی باشیان کردوە بە ئامانجی بەدەستھێنانی سێ خاڵی یارییەکە ، سۆران بەنیازی چوونەپێشەوە لە ریزبەندی یانەکان یاری دەکات، سیروانی نوێ بۆ گەیشتن بە لوتکە ڕووبەرووی تیپی خاوەن یاریگا دەبێتەوە، یانەی سۆلاڤی پێشەنگی یانەکانیش دەچێتە شاری سلێمانی لە یارییەکی تاڕادەیەک ئاسان ڕووبەرووی یانەی ئاشتی خاوەن یاریگا دەبێتەوە بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو تیپ ئامادەکارییەکی باشیان کردوە بەھیوای بەدەستھێنانی سێ خاڵی یارییەکە ھەردوو یانەش بەھیوای سەرکەوتن دەجەنگن لەم یارییە، لەسەر یاریگای کۆلێژی زانستیش ھەردوو ئاڵا وئاڵـتون کۆپری قەزای پردێ بەیەک دەگەن بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی یانەی ئاڵا لەسەر یاریگای خۆیان میوانداری یانەی میوان دەکەن و چاویان لە بەدەستھێنانی سەرکەوتن و سێ خاڵی یارییەکەیە ھەرچەندە تیپەکە کێشەی دارایی ھەیە ، لەبەرامبەریشدا یانەی ئاڵتون کۆپری نایەوێ بەدەستی بەتاڵ بچێتەوە شارەکەی بۆیە ھەموو ھەولێکی دەخاتە گەڕ بۆ دەستەبەرکردنی ئەنجامێکی شایستە بۆیە پێش بینی دەکرێ لەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو تیپ ھەموو چەکەکانیان بخەنە گەڕ بۆ بەدەستھێنانی ئەنجامی شایستە لەم یارییەدا، یانەی سێمێلیش کە ھەفتەی ڕابردوو دووچاری شکست ھات لەسەر تیپی شارەکەی لەم ھەفتەیەش لە ئەرکێکی قورسدا میوانداری یانەی ھەڵەبجەی شەھیدی بریندار دەکات لەم یارییەش دا ھەردوو یانە ھەموو ھەوڵەکانیان چڕ دەکەنەوە بۆ ئاشت کردنەوەی ھاندەرانیان دوای ئەوەی لە ھەفتەی ڕابردوو بەدەستی بەتاڵ ھاتبوونە دەرەوە لە یاریگا ھەردوو یانەش شەڕی بەدەستھێنانی سێ خاڵی یارییەکە دەکەن، ھەر لە شاری دھۆکیش یانەی گارە لە ئەرکێکی ئاساندا میوانداریانەی سەرچناری دواین ریزبەندی یانەکان دەکات بۆ ئەم یارییەش یانەی گارە بە ھیوای پێشڕەوی کردنە بۆ وەرگرتنی پێشەنگی یانەکان و دەستەبەرکردنی سێ خاڵی یارییەکە و ھەنگاو نان بۆ وەرگرتنی پلێتێکی خولی نایاب، یانەی سەرچناریش بە ھەر ھۆیەک بێت نیازی دەستەبەرکردنی ئەنجامی شایستەیە، لە شاری دەربەندیخانیش ھەردوو یانەی دەربەندیخان و ھەلۆی دەڤەری بارزان ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو تیپ بەھیوای بەدەست ھێنانی سێ خاڵی یارییەکە بەیەک دەگەن پێش بینیش دەکرێ ئەم یارییە یەکێک بێت لە یارییە بەھێزەکانی ئەم ھەفتەیە، لە شاری کۆیەش یانەی خاکی شاری کەرکوک دەبێتە میوانی یانەی کۆیە بۆ ئەم یارییەش ڕاھێنەرانی ھەردوو تیپ ئامادەکارییەکی باشیان کردوە بەھیوای دەستەبەرکردنی سێ خاڵ لە یارییەکە، لە شاری کەرکوکیش ھەردوو یانەی سەورە و شەھیدانی دەڤەری ڕاپەرین رووبەرووی یەکتری دەبنەوە بۆ ئەم یارییەش ھەردوو یانە چاویان لە بەدەستھێنانی سەرکەوتنە، سەرجەم یارییەکانیش لە کاژمێر٣ی دوای نیوەرۆ بەرێوەدەچێت.
١-سۆلاڤ ١٩خاڵ
٢-گارە١٧خاڵ
٣-سیروانی نوێ ١٧خاڵ
