لە خولی نایابی کوردستان لە دێربی شارە حەیاتەکە پێشمەرگەی سلێمانی و نەورۆزیش بەیەک دەگەن

لە خولی نایابی کوردستان لە دێربی شارە حەیاتەکە  پێشمەرگەی سلێمانی و نەورۆزیش بەیەک دەگەن
کارزان کانەبی
لەمیانی یارییەکانی ھەفتەی چواردەھەمی قۆناغی دووەمی خولی نایابی یانەکانی کوردستان بڕیارە سبەی ھەینی لە چەند یاریگایەکی شارەکانی کوردستان شەش یاری گرنگ و بەھێز لە نێوان یانەکانی کوردستان بەرێوەبچێت، لەسەر یاریگای دووەمی شەھید فرەنسۆ ھەریری ھەردوو یانەی ھەولێرو زاخۆی دەلال ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو تیپ ئامادەکارییەکی باشیان کردوە بە ئامانجی سێ خاڵی یارییەکە، لە لایەکی دیکەوەش یانەی ھەندرێن لەسەر یاریگای خۆی لە یارییەکی بەھێزدا ڕووبەرووی یانەی زێرەڤانی دەبێتەوە بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی یانەی ھەندرێن چاویان لەوەیە لەم وەزرە یەکەم شکست دووچاری کوڕانی زێرەڤانی بکەن، لەبەرامبەریشدا یاریزانانی یانەی زێرەڤانی بە ئامانجی سێ خاڵی یارییەکە دەجەنگن پێش بینیش دەکرێ یەکێک لە یارییە بەھێزەکانی ئەم ھەفتەیە بێت، لە شاری سلێمانیش لەسەر یاریگای فەرماندەیی لە دێربی شاری پایتەختی رۆشنبیری ھەردوو یانەی پێشمەرگەی سلێمانی و نەورۆز ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو یانە لەسەر دەستی ھەریەک لە ڕاھێنەران سەردار ساڵح و ئەرسەلان جەلال ئامادەکارییەکی زۆرباشیان کردوە بە ئامانجی دەستەبەرکردنی سێ خاڵی یارییەکە ، پێشمەرگە بۆ رزگاربوون لە قەیرانی خراپی ئەنجام دەجەنگی و نەورۆزیش بۆ وەرگرتنی پێشەنگی یانەکان پێش بینیش دەکرێ بەھێزترین یاری ئەم ھەفتەیە بێت، یانەی دھۆکی پێشەنگی یانەکان لەسەر یاریگای خۆی لە شاری دھۆک میوانداری یانەی شێروانەی قەزای کەلار دەکات، بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو تیپ لە ئامادەکاری باشدان بۆ ڕووبەرووبوونەوەی یەکتری بۆ ئەوەی سێ خاڵی یارییەکە بۆ خۆیان مسۆگەر بکەن و یانەی شێروانەش لە ئەرکێکی زەحمەتدا دەبێت، یانەی برایەتیش لە پایتەختی کوردستان لە یارییەکی بەھێز و گرنگدا میوانداری یانەی پێشمەرگەی ھەولێر دەکات بۆ ئەم یارییەشدا یاریزانانی ھەردوو تیپ لە ئەرکێکی زەحمەتدا دەبن بۆ ئەوەی بتوانن سێ خاڵی یارییەکە دەستەبەر بکەن، یاریزانانی برایەتی پشت بە تواناکانی یاریزانان و ھاندەران دەبەستن بۆ لە زەوی دانی تیپی میوان، یانەی پێشمەرگەش بە ئەزموونی یاریزانان و ڕاھێنەری یانەکەی یارییەکە ئەنجام دەدات پێش بینش دەکرێ یارییەکی بەھێز ئەنجام بدرێت لە نێوان ھەردوو تیپ، لە شاری کەرکوکیش یانەی ئارارات لەسەر دەستی ڕاھێنەری تازەی یانەکە دەبێتە میوانی یانەی کەرکوک ھەردوو یانەش ئەنجامیان وەکو پێویست نەبووە لە قۆناغی یەکەم بۆیە چاویان لە سێ خاڵی یارییەکەیە بۆ ئەوەی چەند خانەیەک لە ریزبەندی یانەکان بچنە پێشەوە، سەرجەم یارییەکانیش لەکاتژمێر ٣ی دوای نیوەرۆ بەرێوە دەچێت.
١-دھۆک٢٨خاڵ
٢-زێرەڤانی٢٤خاڵ
٣-نەورۆز٢٢خاڵ
Top