دادگای ئیسپانیا بەهای راستەقینەی گرێبەستەكەی چوونی یاریزانی بەڕازیلی نیمار داسیلڤا بۆ یانەی بەرشلۆنە ئاشكراكرد كە بەپێی گرێبەستێك وەرزی 2013 چووە ریزی ئەو یانەیە. لەمبارەیەوە رۆژنامەی سپۆرتی كەتالۆنی بڵاویكرۆتەوە نرخی چوونی یاریزان نیمار بۆ بەرشلۆنە زیاترە لە نرخی یاریزانی وێلزی گاریس بێل دوای راگەیاندن و ئاشكراكردنی نرخەكان. هەروەها رۆژنامەكە نووسیویەتی نرخی گرێبەستەكەی نیمار 94 ملیۆن یۆرۆیە، هەرچەندە سەرۆكی پێشووی یانەكە لەكۆتاییدا رایگەیاندبوو نیمار تەنها بەبری 57 ملیۆن یۆرۆ هاتۆتە ریزی یانەی كەتەلۆنی. لای خۆیەوە دادگای وەرزشی ئیسپانیا بانگهێشتی سەرۆكی ئێستای یانەكەو یاریدەدەری سەرۆكی پێشووی یانەكە جۆزیب بارتۆمیۆی كردوە بەتۆمەتی تێوەگڵانی لەزۆر پێشێلكاری یاسایی لە ناوەڕۆكی گرێبەستەكە، شایانی باسە یانەی بەرشلۆنە لە دوو مێركاتۆی كڕینی یاریزانان راگیراوە بەهۆی پێشێلكاری لە كڕینی یاریزانە لاوەكان .