ئەنشلۆتی بەهەر نرخێك بێت دی خیای دەوێت

ئەنشلۆتی بەهەر نرخێك بێت دی خیای دەوێت
راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی كارلۆ ئەنشلۆتی مكووڕە لەسەر مۆركردنی گرێبەست لەگەڵ گۆڵپارێزی یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی دێڤید دی خیا بۆ یانەكەی لەساڵی داهاتوو. لەمبارەیەوە رۆژنامەكانی ئیسپانیا رایانگەیاندووە یانەی ڕیال لە چاوەڕوانی بەكۆتاهاتنی ماوەی گرێبەستی گۆڵپارێز دی خیایە لەگەڵ یانەی شەیتانە سوورەكان كە بریارە لە2016 بەكۆتا بێت بۆ ئەوەی یانەكە بەشێوەی فەرمی گفتوگۆ لەگەڵ ناوبراو ئەنجام بدات تا بیباتە ریزەكانی.
لەلایەكی ترەوە رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی روونیكردۆتەوە راهێنەری ریال مەدرید ئەنشلۆتی دووپاتیكردۆتەوە سوورە لەسەر ئەنجامدانی گرێبەست لەگەڵ گۆڵپارێز دی خیا بۆ ئەوەی ببێتە جێگرەوەی كاسیاس لەدوای رۆیشتنی ئەو گۆڵپارێزە، چونكە كاسیاس پێشتر رایگەیاندبوو ئارەزوو دەكات تاقی كردنەوەی پیشەگەری داهاتووی لە خولی ئەمەریكا بێت.
شایەنی باسە چەند ئەگەرێك لەئارادایە بۆ چوونی ئەو گۆڵپارێزە بۆ یانەی ریال لەوانە چوونی گاریس بێل بۆ مانچستەر یونایتد لەبەرامبەر چوونی دی خیا بۆ ریال مەدرید .
Top