لویس ئەنریكی: رووداوەكـەی كریستیانـۆ گەورە مەكەن

لویس ئەنریكی: رووداوەكـەی كریستیانـۆ گەورە مەكەن
راهێنەری یانەی بەرشلۆنە لویس ئەنریكی داوای لە دەزگاكانی راگەیاندن كرد لە بەرامبەر رووداوی دەركردنی ئەستێرەی پورتوگالی كریستیانۆ رۆناڵدۆ بە هێمنانە مامەڵە بكەن و كریستیانۆ سەرنەبڕن بەهۆی ئەو هەڵەیەی ئەنجامی دا لەمیانەی یاری یانەكەی بەرامبەر یانەی كۆردوبا كە بە كارتی سوور دەركرا.
پێگەی برنابیۆ دیجیتاڵ قسەكانی ئینریكی دەربارەی رۆناڵدۆ كە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا پێشكەشی كرد، بڵاو كردەوە، ئینریكی دەڵێت: كریستیانۆ رۆناڵدۆ دانی بەوەدا ناوە كە هەڵەی كردووە، بەڵام ئەوە وەرزشە هەمیشە زۆر رووداو و توندوتیژی لە نێوان یاریزانەكان روودەدات، بەتایبەت لەكاتی بەڕێوەچوونی یارییەكان، بۆیە پێویست ناكات قسە و قسەڵۆكی زۆری لەسەر بكرێت، بەتایبەت لەسەر ئەو یاریزانە كە دواتر داوای لێبوردنی كردووە.
جێگەی ئاماژە پێكردنە ئەوە جاری نۆیەمینە كە كریستیانۆ رۆناڵدۆ لە ژیانی وەرزشیدا بە كارتی سوور دەردەكرێت.
Top