داهاتووی نیمار لەگەڵ بەرشلۆنە روون نییە

داهاتووی نیمار لەگەڵ بەرشلۆنە روون نییە
ئەستێرەی هەڵبژاردەی بەڕازیل و یانەی بەرشلۆنە نیمار داسیلڤا دووپاتیكردەوە لە یانەی بەرشلۆنە كۆتایی بە ژیانی وەرزشی ناهێنێت، بەڵام لەئێستادا بیری لەوە نەكردۆتەوە ئەو یانەیە جێ بێلێت.هەروەها نیمار ئاماژەی بۆئەوە كردووە نازانێت تا كۆتایی ژیانی وەرزشی لەیانەی بەرشلۆنە دەمێنێتەوەو لێرەوە واز لەیاری نێودەوڵەتی دەهێنێت یان نا، بەڵام لە ئێستادا بیر لە جێهێشتنی ئەو یانەیە ناكاتەو.سەبارەت بەخۆشحاڵیشی لەو یانەیە نیمار ئاشكرایكردووە نهێنی خۆشەویستی لە یانەی كەتەلۆنییەكە بۆ پەیوەندی باشی دەگەڕێتەوە لە دەرەوەی یاریگە لەگەڵ هاوڕێكانی لە تیپەكەی بەتایبەت لیۆنیل میسی كە رێگەخۆشكەری بووە بۆ تۆماركردنی زۆربەی گۆڵەكانی لەم وەرزەدا، لەمباریەوە نیمار گوتی: میسی لەكاتی یاریكردندا ئاسانكاری بۆ هەموو یاریزانەكان دەكات، بۆیە زۆر ئاسان دەبێت كەگۆڵ تۆمار بكەین .
Top