ڕەنگە یانەی ئارارات ڕاھێنەرێکی ئێرانی بھێنێت
دوای ئەوەی ئەم وەزرە دەستەی کارگێری یانەی وەرزشی ئارارات گرێبەستی لەگەڵ مزەفەر جەباری ڕاھێنەری بەناوبانگی عێراقی مۆرکرد بۆ ئەوەی ئاستی یانەی ئارارات لە خولی نایابی یانەکانی کوردستان بتوانێ ئەنجامی شایستە بەدەستبھێنێت لە کێبرکێیەکانی ئەم وەزرە، بەڵام دوای ئەنجامدانی ١٢ یاری لە قۆناغی یەکەمی خولەکە یانەی ئارارات نەیتوانی ئەنجامێکی شایستە پێشکەش بکات و تەنیا ١٢خاڵی کۆکردۆتەوە لە پلەی یازدەھەمی ریزبەندی یانەکان دێت، لەسەرجەم یارییەکانیش نیودەرزن یارییان دۆڕاندووە بۆیە لە داوین یاری خولەکەش مزەفەر جەباری ڕاھێنەری بەھۆی ئەنجامە خراپەکانی دەستی لە مەشقی یانەکە کێشایەوە لە ئێستادا دەستەی کارگێری یانەی ئارارات لە ھەولی ئەوەیە ڕاھێنەرێکی بەتوانا بۆ یانەکەی دەست ینشان بکات و لە قۆناغی دووەم سەرپەرشتی مەشقی یانەکە بکات و ئەگەری ئەوەش ھەیە چەند یاریزانێک پەڵکێش بکەن، لەم بارەشەوە نەشئەت ھادی سکرتێری یانەی وەرزشی ئارارات گوتی: بەھۆی ئەنجامە خراپەکان لە دواین یارییەکانی خولەکە مزەفەرجەبار دەستی لە مەشقی یانەکە کێشایەوە ئێمە بۆ شوێنگرەوەی ئەوە دەمانەوێ بەزووترین کات راھێنەرێکی بەتوانا بۆ یانەکەمان دەستنیشان بکەین، بۆیە ئێستا لە گفت و گۆداین لەگەڵ چەند ڕاھێنەرێکی بەناوبانگی وڵاتی ئێران کە خاوەن کەسایەتێکی بەرزن لە تۆپی پێی ئێران و چەندین یانەی بەناوبانگی نایابی خولی ئێرانیان لە ژێردەست بووە و خۆشیان لەگەڵ ھەڵبژاردەکان کاریان کردوە، گوتیشی : ئێمە بە ھیچ شێوەیەک ڕاھێنەری عەرەب ناھێنین و ئێستاش ھیچ راھێنەرێکی کوردمان دەستنیشان نەکردوە بۆ یانەکە، بڕیاریشە ئەمڕۆ سێ شەممە بە کۆتایی چارەنووسی راھێنەری یانەکە یەک لای بکەینەوە بۆ ئەوەی بتوانین ئەنجامی شایستە بەدەست بھێنین لە خولی نایابی کوردستان، گوتیشی بەرنامەی ئەوەمان ھەیە کە ٣ یاریزانی بەتوانای کورد بھێنینە کە کێشەیان ھەبووە یارییان بۆ ھیچ یانەیەک نەکردوە ئێمە دەمانەوێ گرنگی بە ئاستی ئەوان بدەین لە ریزی یانەی ئارارات یارییان پێبکەین و قۆناغی دووەمیش بۆ ئێمە سوودی خۆی ھەبێت بتوانین لە ریزبەندی یانەکان بچینە پێشەوە.
