لە خولی نایابی کوردستان ھەولێر براوە بوو
لە میانی یارییەکانی ھەفتەی سێزدەھەمی دوا یاری قۆناغی یەکەمی خولی نایابی یانەکانی کوردستان لە چەند یاریگایەکی شارەکانی کوردستان شەش یاری گرنگ و بەھێز لە نێوان یانەکانی کوردستان ئەنجامدرا، یانەی ھەولێریش لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی پێشمەرگەی سلێمانی کرد، لەم یارییەشدا یاریزانانی ھەردوو تیپ ئاستێکی بەرزیان پێشکەش کردو ھەردوو یانە چاویان لە بەدەست ھێنانی سێ خاڵی یارییەکە بوو یانەی ھەولێریش بە پشت بەستن بە یاریگاو ھاندەران توانی بەلانسی سەرکەوتن بۆ خۆی یەک لای بکاتەوە یارییەکەی بە ئەنجامی(٢-١)گۆڵ بردەوە، گۆڵەکانی ھەولێر ھەریەک لە یاریزانان(رابەرخالید،محەمەدخالید)تۆماریان کرد، تاکە گۆڵی یانەی پێشمەرگە یاریزان(فیراس یەحیا)تۆماری کرد، ئەمەش ئەنجامی یارییەکانی ترە.
شێروانە ١ - ٠ ھەندرێن
ئارارات ٠ - ١ برایەتی
زێرەڤانی ٠ - ٠ سلێمانی
پێشمەرگەیی ھەولێر ٠ - ١ نەورۆز
دھۆک ١ - ٠ کەرکوک
١-دھۆک٢٨خاڵ
٢-زێرەڤانی ٢٤خاڵ
٣-نەورۆز٢٢خاڵ
٤-زاخۆ٢٠خاڵ
٥-شێروانە١٦خاڵ
