خەڵاتەكانی فیفا بۆ ساڵی 2014 كریستیانۆ رۆناڵدۆ باشترین یاریزان و یواكیم لۆف باشترین راهێنەر

خەڵاتەكانی فیفا بۆ ساڵی 2014 كریستیانۆ رۆناڵدۆ باشترین یاریزان و یواكیم لۆف باشترین راهێنەر
لە هۆڵی كۆنگریس هاوسی شاری زیۆریخ لە وڵاتی سویسرا ئاهەنگی ساڵانەی یەكێتی تۆپی پێی جیهانی (فیفا) بۆ دەستنیشانكردنی باشترینەكانی ساڵی 2014 بەڕێوەچوو. بەئامادەبوونی 1100 كەسایەتی وەرزشی و پەخشی راستەوخۆ بۆ 190 وڵات ئاهەنگەكە دەستی پێكرد كە راگەیاندكاری بەریتانی كایت ئیبدۆ پێشكەشی كرد، لە سەرەتا جۆزیف سیپ پلاتەر وتەیەكی پێشكەش كرد و تیایدا دووپاتیكرەوە كەتۆپی پێ گەلانی جیهان كۆدەكاتەوە و هاوسۆزی فیفای لەگەڵ رۆژنامەنووسان دەڕبڕی بەهۆی كارە تیرۆرستیەكەی رۆژنامەی چارلی ئیبدۆ، هەروەها سوپاسی ئەستێرەكانی تۆپی پێی جیهانی كرد بۆ بەشداریكردنیان لە هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی ئیبۆلا .
* پێكهاتەی نمونەیی 2014
2400 یاریزانی پیشەگەر بەشدارییان لە دەست نیشانكردنی باشترین پێكهاتەی نموونەیی 2014 كرد و پێكهاتەكەش بەم شێوەیە بوو :
گۆڵپارێز : مانوێل نۆیەر (ئەڵمانیا)
بەرگری : فیلیپ لام (ئەڵمانیا) تیاگۆ سیلڤا (بەرازیل) دێڤید لویز (بەرازیل) سێرجیۆ رامۆس (ئیسپانیا)
ناوەڕاست : تۆنی كرۆس (ئەڵمانیا) ئەندرێس ئەنێستا (ئیسپانیا) ئەنخیل دی ماریا (ئەرژەنتین)
هێرشبەر : لیۆنیل میسی (ئەرژەنتین) كریستیانۆ رۆناڵدۆ (پورتوگال) ئاریان رۆبن (هۆڵەندا)
* خەڵاتی سەرۆكی فیفا :
ئەم خەڵاتە درا بە رۆژنامەنووسی ژاپۆنی هیرۆشی كاگاوا تەمەن 90 ساڵ كەزیاتر لە 50 ساڵە روماڵی یارییەكانی مۆندیالی كردووە و لە مۆندیالی بەرازیل 2014 بەتەمەنترین رۆژنامەنووس بوو .
* خەڵاتی یاری پاك :
ئەم خەڵاتە درا بە خۆبەخشەكانی یاریگاكان بەتایبەتی ئەوانەی لەمۆندیالی 2014 وەك خۆبەخش كاریان كردووە .
* خەڵاتی بۆشكاش بۆ جوانترین گۆڵ :
لە رێگای ماڵپەری فیفاوە 3.3 ملیۆن كەس بەشدارییان لە دەستنیشانكردنی جوانترین گۆڵ بۆ ساڵی 2014 :
1- خامیس رۆدریگز لە كۆلۆمبیا 42% دەنگەكانی بەدەست هێنا.
2- كچە یاریزان ستیڤانی رۆش 33% دەنگەكانی بەدەست هێنا.
3- رۆبن ڤان پێرسی لە هۆڵەندا 11% دەنگەكانی بەدەست هێنا.
* خەڵاتی باشترین راهێنەر بۆ تیپەكانی ئافرەتان :
بۆ ئەم خەڵاتە 147 راهێنەری هەڵبژاردەی نیشتمانی و 145 كاپتنی هەڵبژاردەی نیشتمانی و 90 رۆژنامەنووسی وەرزشی بەشدارییان تێدا كردو ئەنجامەكەش بەم شێوەیە بوو :
1- رالف كیلەرمان راهێنەری یانەی ڤۆلفسبۆرگی ئەڵمانی 17.06% دەنگەكانی بەدەست هێنا.
2- مارین مینیرت راهێنەری هەڵبژاردەی ئافرەتانی لاوانی ئەڵمانیا 13.16% دەنگەكانی بەدەست هێنا.
3- نۆریۆ ساساكی راهێنەری هەڵبژاردەی ئافرەتانی ژاپۆن 13.06% دەنگەكانی بەدەست هێنا.
*خەڵاتی باشترین كچە یاریزانی جیهان :
بۆ ئەم خەڵاتە 148 راهێنەری هەڵبژاردەی نیشتمانی و 146 كاپتنی هەڵبژاردەی نیشتمانی و 90 رۆژنامەنووسی وەرزشی بەشدارییان تێدا كرد وئەنجامەكەش بەم شێوەیە بوو :
1- نادین كیسلەر كچەیاریزانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا 17.52% دەنگەكانی بەدەست هێنا
2- مارتا كچەیاریزانی هەڵبژاردەی بەرازیل 14.16% دەنگەكانی بەدەست هێنا
3- ئابی وامباخ كچەیاریزانی هەڵبژاردەی ئەمریكا 13.33% دەنگەكانی بەدەست هێنا
* خەڵاتی باشترین راهێنەری جیهان :
بۆ ئەم خەڵاتە 181 راهێنەری هەڵبژاردەی نیشتمانی و 182 كاپتنی هەڵبژاردەی نیشتمانی و 181 رۆژنامەنووسی وەرزشی بەشدارییان تێدا كرد و ئەنجامەكەش بەم شێوەیە بوو :
1- یواكیم لۆف راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا 36.23% دەنگەكانی بەدەست هێنا
2- كارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری یانەی ریال مەدرید 22.06% دەنگەكانی بەدەست هێنا
3- دییگۆ سیمیۆنی راهێنەری یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید 19.02% دەنگەكانی بەدەست هێنا
* خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهان (بالۆن دۆر) :
بۆ ساڵ پێنجەمە ئەم خەڵاتە بەهاوبەشی لە نێوان فیفا و گۆڤاری فرانس فوتبۆڵەوە پێشكەش دەكرێت،
بۆ ئەم خەڵاتە 181 راهێنەری هەڵبژاردەی نیشتمانی و 182 كاپتنی هەڵبژاردەی نیشتمانی و 181 رۆژنامەنووسی وەرزشی بەشدارییان تێدا كرد و ئەنجامەكەش بەم شێوەیە بوو :
1- كریستیانۆ رۆنالدۆ لە هەڵبژاردەی پورتوگال 37.66% دەنگەكانی بەدەست هێنا
2- لیۆنیل میسی لەهەڵبژاردەی ئەرژەنتین 15.76% دەنگەكانی بەدەست هێنا
3- مانوێل نۆیەر لەهەڵبژاردەی ئەڵمانیا 15.72% دەنگەكانی بەدەست هێنا
جێگای ئاماژە پێكردنە لەساڵی 2008 وە هەردوو یاریزان میسی و كریستیانۆ ئەم خەڵاتەیان كۆنتڕۆڵ كردووە، میسی لەساڵانی 2009 و 2010 و 2011 و 2012 بەدەستی هێناوە و كریستیانۆ لە ساڵانی 2008 و 2013 و 2014 بەدەستی هێناوە .
Top