لە خولی نایابی کوردستان دھۆک پێشەنگی یانەکان بەرنادات

لە خولی نایابی کوردستان دھۆک پێشەنگی یانەکان بەرنادات
کارزان کانەبی
لەمیانی یارییەکانی ھەفتەی دوازدەھەمی خولی نایابی یانەکانی کوردستان لە قۆناغی یەکەمی خولەکە لە یاریگاکانی کوردستان شەش یاری بەرێوەچوولەسەر یاریگای یانەی ھەندرێن ھەردوو ھەندرێن و کەرکوک بەیەک گەیشتن لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی ھەندرێن توانیان ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن و یارییەکەشیان بە ئەنجامی(٢-٠)گۆڵ بردەوە، گۆڵەکانی ھەندرێن ھەریەک لە یاریزانان(فەرھەنگ وریا،ھێمن نازم)تۆماریان کرد، لە سەر یاریگای برایەتیش لە ژێر لێزمەی بارانی رەحمەت ھەردوو یانەی برایەتی و دھۆک ڕووبەرووی یەکتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی ھەردوولا ئاستێکی بەرزیان پێشکەش کردو سەرئەنجامیش یاریزانانی یانەی دھۆک توانیان کۆنترۆلی یاریگا بکەن و یارییەکەش بە سودی خۆیان بە کۆتایی پێبھێنین بە ئەنجامی(٢-٠)گۆڵ براوە بوون، گۆڵەکانی دھۆک ھەریەک لە یاریزانان(فەرھاد سەدیق بەلێدانی سزا، ئامانج کەریم بەھەلە تۆماری کرد)بەم ئەنجامەش دھۆک پێشەنگی یانەکانی قایمتر کرد، لە شاری سلێمانیش لەسەر یاریگای چیا بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ھاندەرانی وەرزشی لە یارییەکی بەھێزدا ھەردوو یانەی سلێمانی و شێروانەی کەلا بەیەک گەیشتن، لەم یارییەشدا یاریزانانی ھەردوولا ھەوڵی زۆریاندا بۆ تۆمارکردنی گۆلێک لە یارییەکە بەڵام گشت ھەوڵەکانیان بێ سوودبوو تا خولەکی ٨٥ی یارییەکە کاتێک ئەنس مالیک تاکە گۆڵی سەرکەوتنی بۆ شێروانەی میوان تۆمارکرد و بە سێ خاڵەوە گەڕایەوە کەلار، لە ھەر لە شاری سلێمانیش یانەی نەروۆز لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی ئاراراتی پیرمامی کرد لەم یارییەش یاریزانانی یانەی نەورۆز توانیان قەربووی ئەنجامەکانی یاری ڕابردوو بکەنەوە لە یارییەکی ئاست بەرزدا توانیان یارییەکە بە سوودی خۆیان بە کۆتایی پێبھێنین یارییەکەیان بە تاکە گۆلێکی یاریزانان(ھاوکار لەتیف)بردەوە و سێ خاڵیان خستە سەر کۆی خاڵەکانی تریان، لەسەر یاریگای فەرماندەیش لە یارییەکی بەھێزدا ھەردوو یانەی پێشمەرگەی سلێمانی و پێشمەرگەی ھەولێر بەیەک گەیشتن، لەم یاریزانانی ھەردوو تیپ لە کەشێکی سارد بەیەک گەیشتن لەم یارییەشدا یاریزانانی ھەردوو تیپ ھەوڵی زۆریاندا بۆ بەدەست ھێنانی سێ خاڵی یارییەکە وسەرکەوتن بۆ خانەکانی پێشەوە ، سەرئەنجامیش پێشمەرگەی سلێمانی توانی گەرەوی یارییەکە بۆ خۆی یەک لای بکاتەوە یارییەکەشی بە سوودی خۆی کۆتایی پێھێنا بە ئەنجامی(٢-١)گۆڵ یارییەکەی بردەوە یەکەم سەرکەوتنی لەم وەرزە تۆمارکرد، گۆڵەکانی پێشمەرگەی سلێمانی ھەریەک لە یاریزانان(شوانەقادر،فیراس ئەحمەد بە لێدانی سزا)تۆماریان کرد، تاکە گۆڵی پێشمەرگەی ھەولێریش یاریزان(تالیب رەقیب)تۆماری کرد، لە شاری زاخۆش لە دێربی بادینان ھەردوو یانەی زاخۆ و زێرەڤانی ڕووبەرووی یەکتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی ھەردووتیپ لە یارییەکی بەھێزدا بەیەک گەیشتن سەرئەنجامیش ھەردوو یانە بە تەنیا گۆلێک و خالێک یەکسان بوون گۆڵی زێرەڤانی لەرێگای یاریزان(ئەیوب ئەیاد) لە دوا خولەکەکانی یارییەکە، گۆڵی زاخۆ یاریزان (بەرۆژ جادر) تۆماری کرد.ئەمەش ریزبەندی یارییەکانە دوای کۆتایی ھاتنی یارییەکانی ئەم ھەفتە.
١-دھۆک٢٥خاڵ
٢-زێرەڤانی ٢٣خاڵ
٣-زاخۆ٢٠خاڵ
٤-نەورۆز١٩خاڵ
٥-سلێمانی١٣خاڵ
Top