پاڵه‌وانیتی راپید چێس له‌هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو
به‌به‌شداری 34 شه‌تره‌نجزانی كوڕ و كچ، پاڵه‌وانێتیی شه‌تره‌نجی راپیدی كراوه (راپید چێش) رۆژانی 15و16و17/1/2015 له‌شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو كه یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد رێكی رێكی خستبوو، پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ش به سیستمی سویسری و حه‌وت جه‌وله و له‌لایه‌ن ناوبژیوان دیار حه‌مه‌ساڵح به‌ڕێوه‌چوو، كه قه‌هار محه‌مه‌د سه‌رپه‌رشتی ده‌كرد، له رێوره‌سمی كۆتایی دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كانیش هه‌ریه‌ك له ئازاد سابیر سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندی شه‌تره‌نجی كوردستان و دلزار حه‌مه‌ساڵح سه‌رۆكی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد ئاماده‌ی بوون و ئه‌نجامی كۆتایی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ش به‌م شێوه‌ی خواره‌وه بوو:
عیسا محێدین پله‌ی یه‌كه‌م
فراس علواش پله‌ی دووه‌م
ره‌وه‌ند حامد پاه‌ی سێیه‌م
ئه‌رپاك وریا پله‌ی چواره‌م
كاردۆ ئاكۆ پله‌ی پێنجه‌م
ئه‌حمه‌د جومعه پله‌ی شه‌شه‌م
