لە خولی نایابی کوردستان ئەمڕۆھەندرێن و کەرکوک ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە

لە خولی نایابی کوردستان ئەمڕۆھەندرێن و کەرکوک ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە
کارزان کانەبی
لەمیانی یارییەکانی ھەفتەی دوازدەھەمی خولی نایابی یانەکانی کوردستان لە قۆناغی یەکەمی خولەکە بڕیارە ئەمڕۆ پێنج شەممە و سبەی ھەینی لە یاریگاکانی کوردستان شەش یاری بەھێز بەرێوە دەچێت، ئەمڕۆ پێنج شەممە لەسەر یاریگای خۆی یانەی ھەندرێن لە یارییەکی بەھێزدا میوانداری یانەی کەرکوک دەکات بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو تیپ ئامادەکارییەکی باشیان کردوە بەھیوای بەدەستھێنانی سێ خاڵی یارییەکە دەجەنگن بەھۆی ئەوەی کە ئەم وەزرە ئەنجامەکانیان وەکو پێویست نەبووە بۆیە پێش بینی دەکرێ یارییەکی بەھێز لە نێوان ھەردوو یانە بەرێوە بچێت، سبەی ھەینیش لە شاری سلێمانی لە بەھێزترین یاری ئەم ھەفتەیی خولەکە ھەردوو یانەی پێشمەرگەی سلێمانی و پێشمەرگەی ھەولێر لەسەر یاریگای فەرماندەیی ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە، بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو تیپ ئامادەکارییەکی باشیان ئەنجامداوە لەسەر دەستی ھەریەک لە ڕاھێنەران سەمیر بابۆ و سەردار ساڵح ، پێشمەرگەکەی ھەولێر بۆ ھەنگاونان بۆ سەرووی ریزبەندی یانەکان دەجەنگێت بۆ دەستەبەر کردنی سێ خاڵی یارییەکە و پێشمەرگەی سلێمانیش بۆ خۆ ڕزگارکردن لەم قەیرانەی ئەنجامی خراپ دەجنگێت بۆیە پێش بینی دەکرێ یارییەکی بەھێز بێت لە نێوان ھەردوو یانە، لە شاری زاخۆش لەسەر یاریگای بارزان لە دێربی بادینان ھەردوو یانەی زاخۆ وزێرەڤانی بەیەک دەگەن، یاریزانانی زێرەڤانی بۆ وەرگرتنەوەی پێشەنگی یانەکان لە یانەی دھۆک دەجەنگێت و دەیەوێت بە سێ خاڵەوە بگەرێتەوە دھۆکی دەلال، زاخۆش بۆ قەربووکردنەوەی شکستی ھەفتەی ڕابردوو دەنجگێت بۆ ئەوەی زێرەڤانی ڕابگرێت و کۆی خاڵەکانی ھاوسەنگ بکاتەوە لەگەڵ میوانی ، لەسەر یاریگای مەلعەبەکەش لە پایتەختی رۆشنبیری ھەردوو یانەی سلێمانی و شێروانە بەیەک دەگەن بۆ ئەم یارییەش ھەریەک لە رزگار عەلی ڕاھێنەر و ئوسامە نوری پلانی تایبەتیان ھەیە بۆ ئەوەی سێ خاڵی یارییەکە بکەنە دیاری ھاندەرانیان، سلێمانیش نایەوێ لەسەر یاریگای خۆی ھاندەرانی بێ سەرکەوتن بنێرێتەوە شێروانەش بۆ سێ خاڵ گەشتی کردوە، لەلایەکی دیکەوەش یانەی نەورۆز لەسەر یاریگای چیا ڕووبەرووی یانەی ئارارات دەبێتەوە بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو تیپ لەوپەری ئامادەباشیدان بۆ ئەنجامدانی ئەم یارییە گرنگە، یانەی نەورۆز چاوی لە تواناکانی ئەرسەلان جەلالی ڕاھێنەرە بۆ ئەوەی سێ خاڵ بکاتە دیاری ، ئاراراتیش نایەوێ بەدەستی بەتاڵ بچێتەوە پیرمام، لە شاری ھەولێریش یانەی برایەتی کە ماوەی چەند یارییەکە بە رۆژەوە لە بەدەستھێنانی سەرکەوتن نەیتوانیوە ھیچ سەرکەوتنێک بەدەستھبێنێت چاوی لەوەیە یانەی دھۆکی پێشەنگی یانەکان ڕابگرێت، یانەی دھۆکیش بەسەرپەرشتی حازم ساڵح لە دھۆکەوە بۆ سێ خاڵی یارییەکە و درێژەدان بۆ ئەنجامی باش گەشتی ھەولێرییان کردوە ھەردوو یانەش چاویان لە سێ خاڵی یارییەکە، سەرجەم یارییەکانیش لەکاتژمێر٣٠-٢دوای نیوەرۆ بەرێوە دەچێت، ئەمەش ریزبەندی یانەکانە.
١-دھۆک٢٢خاڵ
٢-زێرەڤانی ٢٢خاڵ
٣-زاخۆ١٩خاڵ
٤-نەورۆز١٦خاڵ
٥-سلێمانی١٣خاڵ
٦-پێشمەرگەی ھەولێر١٣خاڵ
Top