لە خولی نایابی کوردستان ھەولێر دێربی پایتەختی لە پێشمەرگە بردەوە،دھۆکیش پێشەنگی یانەکانی وەرگرتەوە
لەمیانی یارییەکانی ھەفتەی یازدەھەمی قۆناغی یەکەمی خولی یانە پلە نایابەکانی کوردستان لە چەند یاریگایەکی شارەکانی کوردستان شەش یاری گرنگ و بەھێز لە نێوان یانەکانی کوردستان بەرێوەچوو، لە پایتەختی کوردستان بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆری ھاندەران لە کەشێکی ساردو بارناویدا ھەردوو یانەی ھەولێرو پێشمەرگەی ھەولێر ڕووبەرووی یەکتری بوونەوە ، لەم یارییەشدا سەرەتا یاریزانانی یانەی پێشمەرگەی میوان کۆنترۆڵی یاریگایان کردوودوو گۆڵیان لەرێگای یاریزانان(سەربەست عەبدوللا، فەرھەنگ وریا)تۆمارکردلەخولەکەکانی١٠-١٧، دوای ئەم گۆڵانەش ھێرشبەرانی یانەی ھەولێر بە پاڵپشتی ھاندەرانیان کەوتنە ھێرش بردن و چەند ھێرشێکی یەک لەدوای یەکیان بردە سەر گۆڵی تیپی میوان لەم ناوەشدا ھەریەک لە یاریزانان(عومەر سەدام ،محەمەد خالید)ئەنجامی یارییەکەیان یەکسان کردوو لە خولەکەکانی ٢٢،٤٣تۆماریان کرد، لە بەردەوامی ھێرشەکانیش لە تایمی دووەمی یارییەکە ھەردوو تیپ بە ھیوای ئەوە بوون ئەنجامی یارییەکە بۆ خۆیان یەک لای بکەنەوە لە خولەکی ٩٤ی یارییەکە نیاز مەغدید توانی گۆڵی سێ یەم و سەرکەوتن بۆھەولێر تۆماربکات و یارییەکەش بە ئەنجامە (٣-٢)بە سوودی ھەولێرییەکان بە کۆتایی ھات، لەلایەکی دیکەوەش لە سەر یاریگای یانەی ھەندرێن ھەردوو یانەی برایەتی و ھەندرێن بەیەک گەیشتن لەم یارییەشدا یاریزانانی ھەردوو تیپ ھەوڵی زۆریاندا بۆ بەدەست ھێنانی سێ خاڵی یارییەکە بەڵام گشت ھەوڵەکانیان بێ سوود بوو یارییەکەش بە یەکسان بوونی ھەردوو یانە بەبێ گۆڵ بە کۆتایی ھات، لە شاری دھۆکیش یانەی دھۆک لە یارییەکی بەھێز و ئاست بەرزدا میوانداری یانەی نەورۆزی سلێمانی کرد لەم یارییەشدا یاریزانانی ھەردوو تیپ ئاستێکی بەرزیان پێشکەش کردو یانەی دھۆکیش بە زەحمەت بە تاکە گۆلێکی یاریزان (کامەران خالید) لە خولەکی ١١ ی یارییەکە تۆماری کرد براوە بوو پێشەنگی یانەکانیشی وەرگرتەوە لە زێرەڤانی ھاوشاری، لە شاری کەرکوکیش لە یارییەکی بەھێزدا ھەردوو یانەی کەرکوک و سلێمانی ڕووبەرووی یەکتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی ھەردوو تیپ ئاستێکی بەرزیان پێشکەش کرد لە یارییەکە و ھەردوو تیپیش ھەوڵی زۆریاندا بۆ بەدەستھێنانی سێ خاڵی یارییەکە و سەرئەنجامیش یارییەکە بەسوودی یانەی کەرکوکی خاوەن یاریگا بە کۆتایی ھات بە تاکە گۆلێکی یاریزان(عەلی سیروان) لە خولەکی ٨٤ی یارییەکە تۆماری کرد، لەلایەکی دیکەوەش لەسەر یاریگای دووەمی شەھید فرەسنۆ ھەریری یانەی ئاراراتی ھاوینە ھەواری پیرمام وپێشمەرگەی سلێمانی ڕووبەرووی یەکتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی ھەردوو تیپ ئاستێکی باشیان لە یارییەکە پێشکەش کرد بە ھیوای ئەوەی بتوانن سێ خاڵی یارییەکە دەستەبەر بکەن و سەر ئەنجامیش یانەی ئارارات توانی گرێ کۆرەی ئەنجامە خراپەکانی بکاتەوە و یارییەکەی بە ئەنجامی(٣-٢)گۆڵ بباتەوە گۆڵەکانیی پێشمەرگە لەرێگای یاریزانان(کاروان باپیر،فیراس ئەحمەد)بە لێدانی سزاتۆماریان کرد،گۆڵەکانی ئارارات ھەریەک لە یاریزانان(سیوادئەحمەد،رێبین ئیسماعیل٢گۆل)تۆماربکات ، یانەی پێشمەرگەش لێدانێکی سزای لەدەستدا، لە شاری کەلاریش یانەی شێروانە بەرەدەوام جەماوەرەکەی میوانداری زاخۆی دەلالی کرد لە یارییەکی بەھێزدا یاریزانانی یانەی شێروانە توانیان یەکەم سێ خاڵی نوێ لە ساڵی نۆێ بەدەست بھێنین و سنورێک بۆ ئەنجامە باشەکانی زاخۆ دابنێین یارییەکەشی بە ئەنجامی(٢-٠)گۆڵ بردەوەگۆڵەکانی شێروانە ھەریەک لە یاریزانان(عەلی محەمەد،ئەنس مالک)تۆماریان کرد.
١-دھۆک٢٢خاڵ
٢-زێرەڤانی ٢٢خاڵ
٣-زاخۆ١٩خاڵ
٤-نەورۆز١٦خاڵ
٥-سلێمانی ١٣خاڵ
فۆتۆ،ھێدی عەزیز
