لەوانەیە داهاتووی كریستیانۆ لە خولی ئەمریكا بێت

لەوانەیە داهاتووی كریستیانۆ لە خولی ئەمریكا بێت
خۆرخی میندیز بەڕێوەبەری كارەكانی ئەستێرەی یانەی ریال مەدرید و هەڵبژاردەی پورتوگال كریستیانۆ رۆناڵدۆ رایگەیاند ئەگەری ئەوە هەیە رۆناڵدۆ لەداهاتوو دەست بەرداری یانەی شاهانە بێت....لەمبارەیەوە پێگەی دیڤنسا سنتراڵ بڵاویكردۆتەوە ئەگەری ئەوە هەیە رۆناڵدۆ دەست بەرداری یانەی ریال بێت لەداهاتوو و بەرەو خولی ئەمەریكا بروات دوای بەكۆتا هاتنی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەی ریال لە 2018 هەرچەندە تەنیا خوا دەزانیت چی دەبێت تا ئەو كات. هەروەها خۆرخی میندیز روونیكردەوە خولی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لەماوەی رابردوو ژمارەیەك زۆر ئەستێرەی بۆ ریزەكانی پەلكێش كردبوو لەوانە دێڤید بێكهام و تیری هنری و راول گۆنزالیس و یۆرگن كلینزمان، بۆیە بەدوور نازانرێت رۆناڵدۆش لەداهاتوویەكی نزیك بەرەو ئەم خولە بڕوات. ئەمە لەكاتێكدایە ژمارەیەكی زۆر لە راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان دووپاتیان كردۆتەوە هەردوو یانەی مان یونایتد و پاریس سان جێرمان ئارەزوو دەكەن ئەو یاریزانە بۆ ریزەكانیان ببەن لەماوەی داهاتوو، بەڵام میندیز ئەم هەواڵانەی رەتكردەوە .
Top