بەڕێوەبەری هونەری یانەی شەیتانە سوورەكان لویس ڤانگالی هۆڵەندی دووپاتیكردەوە بۆ داهاتوو مەرج نیە بڕواو متمانە بەئەستێرەی یانەكە وێین رونی بكەین بەشێوەیەكی سەرەكی. هەروەها ڤانگال بۆ رۆژنامەنووسان ئاماژەی بۆئەوەكردووە لەداهاتوو متمانە ناكەینە سەر وێین رونی یان هەر یاریزانێكی تر ئەوەش بەمەبەستی بەدەست هێنانی هاوسەنگیە لەریزی یانەكە، چونكە تیپەكە هێشتا لە قۆناغی بونیاتنانەوەیە، بۆیە پشت بەستن بە رونی تەنیا بۆ هۆكاری هونەریە و دەمانەوێت لە شوێنێكی تری یاریگا سوودی لێوەربگرین. هەر لەدرێژەی قسەكانیدا ڤانگال وتی: ئەوجۆرە یاریزانانەم خۆش دەوێت كە دەتوانن لەچەندین شوێن لەنێو یاریگا یاری بكەن، بۆیە دەمەوێت و هەوڵ دەدەم ژمارەیەكی زۆر لەمجۆرە یاریزانانە بۆ مان یونایتد رابكێشم، چونكە یارمەتی هەر بەڕێوەبەرێكی هونەری دەدەن. لەكۆتایی قسەكانیدا ڤانگال ئاماژەی بۆئەوەكرد لەماوەی داهاتوو متمانە بەیاریزانە سەركەوتووەكان دەكەین و ئەم هەنگاوە بۆ دواڕۆژی تیپەكە زۆر باشە.