میسی بڕیارێكی دیكەی ئەنریكیی جێبەجێ نەكرد

میسی بڕیارێكی دیكەی ئەنریكیی جێبەجێ نەكرد
ئەستێرەی ئەرژەنتینی یانەی بەرشلۆنە لیونێل میسی بووە جێی تێرامانی بەڕێوەبەری هونەری تیپەكەی لویس ئەنریكی كاتێك ئامادەی یاریگای یانەكەی بوو. لەمباریەوە رۆژنامەی سپۆرتی وەرزشی بڵاویكردەوە یاریزان میسی بۆ جارێكی تر پێچەوانەی بڕیارەكانی راهێنەرەكەی مامەڵەی كرد دوای ئەوەی بەڕێوەبەری هونەری تیپەكە پشووی بەسەرجەم یاریزانەكان دا لەمەشق و راهێنان، بەڵام لیونێل میسی ئامادەی یاریگای سیوتات ئیسپۆرتیڤا بوو بەمەبەستی ئەنجامدانی مەشق و راهێنان دوای ئەوەی لە یەكەی راهێنانی پێشوو ئامادە نەبوو كەبەپێی لێكدانەوەی چاودێران نامەیەكی روونە بۆ لویس ئەنریكی. ئەمەش لەكاتێكدایە دوای ئەوەی لەیەكەی راهێنانی پێشوو ئامادەی مەشق نەبوو واش بڵاوكردەوە بەهۆی ئاوسانی گەدەیەوە بووە، بەڵام بەپێی ئەو زانیاریانەی لەیانەكە دزەیان كردوە بەهۆی توورەبوونیەتی لە بڕیارەكانی راهێنەری یانەكە كە لەیاری ریال سۆسیداد لەسەر كورسی یەدەگ هێشتیەوە. لەلایەكی ترەوە راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان بڵاویانكردەوە لیونێل میسی خۆشحاڵ و ئاسوودە نییە لەگەڵ بەرشلۆنە، بۆیە ئەگەری رۆیشتنی لێ دەكرێت بەرەو یانەی چیڵسی. لەمبارەیەوە رۆژنامەی ماركای وەرزشی بڵاویكردۆتەوە نزیكبوونەوەیەك لەنێوان یاریزانی ناوبراو یانەی چیڵسی ئینگلیزی هەیە.
Top