فەرحان شوکر و بیتۆی ھۆڵەندی ھاتنە ریزی یانەی زاخۆ
بەمەبەستی بەھێزکردنی ریزی پێکھاتەی یانەکەی و بەدەستھێنانی ئەنجامی شایستە لە یارییەکانی داھاتووی خولی نایابی یانەکانی عێراقی کە بڕیارە یارییەکانی لە رۆژانی داھاتوو دەستپێبکاتەوە، دەستەی کارگێری یانەی زاخۆ دوای ئەوەی ئەم وەرزە عەلی ھادی ڕاھێنەری تازەی یانەکەی دەستنیشان کرد ئەمساڵ کۆمەلێک گرێبەستی گرانبەھای لەگەڵ یاریزانان ئەنجامداوە بۆ بەھێزکردنی ھێلی بەرگری و ھێرشبەریش ھەریەک لە یاریزانان فەرحان شوکری یاریزانی کوردی یانەی زەورا و بیتۆی ھۆڵەندی بەفەرمی ھێنایە ریزی یانەکەی لە بارەی ھێنانی بەردەوامی یاریزانان شڤان خەلیل لە راگەیاندنی یانەی زاخۆ بە بۆ سایتی گوڵان راگەیاندگوتی" ئێمە بۆ بەھێزکردنی زیاتری ھێلەکانی یاری تیپەکەمان کە لەسەر داوای ڕاھێنەری یانەکەمان دوو گرێبەستی تازەمان لەگەڵ ھەریەک لە یاریزانان فەخان شوکر یاریزانی پێشووی یانەی ھەولێروئێستای یانەی زەورا و بیتۆی ھۆڵەندی ئەنجامدا کە پێشتر لە خولەکانی بەحرێن و ئیمارات و فەرەنسا وئۆکرانیا یاری کردوە ئەو بە ڕەگەز ھۆڵەندییە ئێمە دەمانەوێ بە ھێنانی ئەو یاریزانانەش تیپەکەمان زیاتر بەھێز بکەین، لە ئێستاشدا ھیچ گرفتێکی ئەوتۆمان نییە لە یانەکەمان بۆیە ڕاھێنەری یانەکەمان لە مەشقەکانی بەردەوامە بۆ ئەوەی پێکھاتەیەکی تۆکمە دیاری بکات بۆ یارییەکانی داھاتوو،لەبارەی بڕی گرێبەستەکانیان ناوبراو ئامادەنەبوو ھیچ بڕە گرێبەستێک ئاشکرا بکات.
