لە خولی نایابی کوردستان زێرەڤانی پێشەنگی قایمتر کرد
لە میانی یارییەکانی گەری دەیەمی قۆناغی یەکەمی خولی نایابی یانەکانی کوردستان لە چەند یاریگایەکی شارەکانی کوردستان شەش یاری بەھێز بەرێوەچوون، لە شاری دھۆک لەسەر یاریگای ئەو شارە ھەردوو یانەی زێرەڤانی و ھەولێر ڕووبەرووی یەکتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی ھەردوو تیپ ئاستێکی بەرزیان پێشکەش کرد لە یارییەکە ھەر چەندە یاریزانانی یانەی ھەولێر لە خولەکی ٢٨ی یارییەکە لەرێگەی یاریزان بارزان شێرزاد گۆلێکیان تۆمارکرد، بەڵام یاریزانانی یانەی زێرەڤانی بە پشت بەستن بە یاریگە و ھاندەران توانیان دوو گۆڵ لەر ێگای یاریزانان شانسزی سلڤادۆری بەلێدانی سزا وئەیاد ئەیوب لە خولەکەکانی ٥٧-٧٤تۆمارکران، ھەر چەندە لە دوای ئەم دوو گۆڵەش یاریزانانی ھەولێر فشاری زۆریان خستە سەر گۆڵی یانەی زێرەڤانی و بەڵام گشت ھەوڵەکانیان بێ سوود بوو زێرەڤانی بڕاوەی یارییەکە بوو سێ خاڵی بەدەست ھێنا و لە پێشەنگی یانەکان مایەوە، لە ھاوینە ھەواری پیرمامیش لە یارییەکی بەھێزدا ھەردوو یانەی پێشمەرگەی ھەولێرو ئارارات بەیەک گەیشتن، لەم یارییەشدا یاریزانانی ھەردوو تیپ ئاستێکی بەرزیان پێشکەش کرد لە یارییەکە سەرئەنجامیش یانەی پێشمەرگەی ھەولێر دوای دەھەفتە یەکەم سەرکەوتنی لەسەر یاریگای خۆی تۆمارکردو بە گۆلێکی یاریزان فەرھەنگ وریا لە خولەکی ١٠ی یارییەکە تۆمارکرد بە ئەنجامەش یارییەکە بە سوودی پێشمەرگە بە کۆتایی ھات، لەلایەکی دیکەوەش یانەی پێشمەرگەی سلێمانی لەسەر یاریگای خۆی سێ خاڵی گرنگی لەدەستدا لەبەرامبەر یانەی دھۆک، لەم یارییەشدا یاریزانانی دھۆک توانیان ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن و یارییەکەشیان بە سوودی خۆیان بە ئەنجامی(٣-٠)گۆڵ بەکۆتایی ھێنا، گۆڵەکانی دھۆک ھەریەک لە یاریزانان(یادگاریونس،ئوسامە محەمەد، ھیوا رەحیم بە ھەلە)تۆمارکران، لە خولەکەکانی١٣-٢٢-٢٥، لە شاری ھەولێریش یانەی برایەتی میوانداری یانەی سلێمانی کرد لەم یارییەشدا یاریزانانی ھەردوو تیپ ئاتسێکی بەرزیان پێشکەش کرد لە یارییەکە و چەندین جار گەیشتنە ھێلی سزای یەکتری بە ئامانجی بەدەستھێنانی سەرکەوتن لە یارییەکە و سەرئەنجامیش ھەردوو یانە بە گۆلێک و بە خالێک ڕازی بوون، گۆڵی سلێمانی یاریزان ئاراس عەبدولکەریم و گۆڵی برایەتی عەبدولقادرعەلی تۆماریان کرد، لەلایەکی دیکەوەش لە شاری زاخۆ لەسەر یاریگای بارزان ھەردوو یانەی زاخۆ و کەرکوک لە یارییەکی بەھێزدا ڕووبەرووی یەکتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی ھەردوو تیپ ئاستێکی بەرزیان پێشکەش کردو سەرئەنجامیش یانەی زاخۆ درێژەی بە ئەنجامەباشەکانی داو بە تاکە گۆڵیکی یاریزان (ئیدریس محەمەد) یارییەکەی بردەوە و سێ خاڵی دیکەی بەدەستھێنا، عەلی سیروانیش لێدانێکی سزای بۆ یانەی کەرکوک لە دەستدا، لەلایەکی دیکەوەش لە شاری سلێمانی ھەردوو یانەی نەورۆز و ھەندرێن ڕووبەرووی یەکتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی ھەردو تیپ ئاستێکی بەرزیان پێشکەش کردو ھەوڵی زۆریاندا بۆ دەستەبەرکردنی سێ خاڵی یارییەکە بەڵام گشت ھەوڵەکانیان بێ سوود بوو یارییەکەش بەیەکسان بوونی ھەردوو یتپ بە گۆلێک کۆتایی ھات، گۆڵی ھەندرێن سینان جەمیل تۆماری کرد، گۆڵی نەورۆز ھاوکار لەتیف تۆماری کرد، ئەمەش ریزبەندی یانەکانە.
١-زێرەڤانی ٢٢خاڵ
٢-دھۆک١٩خاڵ
٣-زاخۆ١٩خاڵ
٤-نەورۆز١٦خاڵ
٥-پێشمەرگەی ھەولێر١٣خاڵ
