هەولێر لە دوا ساتەكان چەند گۆرانكارییەكی ئەنجامدا
لە گواستنەوەی زەستانە تەنیا یەك یاریزان ریزی یانەكەی جێهێشت ئەوەیش گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی عێراق جەلال حەسەن بوو، كە چووە ریزی یانەی ئەمانە بەغداد و گشت یاریزانەكانی تر لە ریزی یانەكە مانەوە.
لە بەرانبەردا یانەی هەولێر لە دوا ساتەكان توانی گرێبەست لەگەڵ دوو یاریزان مۆربكات، سەرەتا گرێبەستی لەگەڵ یاریزانی یانەی قوەجەوییە و هەڵبژاردەی عێراق مستەفا نازم بۆ خولی نایابی عێراق و جامی یەكێتی ئاسیا مۆركرد.
مستەفا نازم لە هێڵی بەرگری یاری دەكات و یەكێك بوو لە ئەستێرە دیارییەكانی یانەكانی نەجەف و قوە جەوییە و هەروەها لە ریزی هەڵبژاردەی عێراق-یش یاری كردووە.
دواین گرێبەستی یانەی هەولێر لەگەڵ گۆڵپاریزی لاو رێباز عەبدوڵڵا ئەبابەكر بوو، كە ناوبراو لە ریزی یانەی بروسك یاری دەكرد و توانی بوونی خۆی بسلمەێنی.
گرێبەستی ناوبراو بۆ ماوەی 3 ساڵە و لە خولی عێراق و كوردستان و جامی یەكێتی ئاسیا لەگەڵ یانەكە بەشداری دەكات و دەبێتە گۆڵپارێزی سێیەمی یانەی هەولێر، دوای هەردوو گۆڵپارێز سەرهەنگ موحسین و دلێر حاتم.
رێبین رەمزی
