یانەی کەرکوک کێشە داراییەکانی بەردەوامە
ھەر چەندە نۆ ھەفتە لە یارییەکانی خولی نایابی یانەکانی کوردستان ئەنجامدراوە، بەڵام تاکو ئێستا کێشە داراییەکانی یانەی کەرکوک بەردەوامە و ھیچ کەسێک و لایەنێک ھاوکاری یانەکەی نەکردوە جگە لە بڕی سەرجەم گرێبەستی یاریزانان و مووچەی سێ مانگیان وەرنەگرتووە بۆیە لە ئێستاشدا یانەکە لە قەیرانە و چاوی لە ھاوکاری کردنیەتی بۆ ئەوەی ھەندێک لە گرفتەکانی چارەسەر بێت جگە لەوەش بەرپرسانی یانەکە دەلێن دەتوانین تاکو کۆتایی ئەم قۆناغەش بەم شێوەیە تیپەکە بەرێوەببەین ، لەم بارەشەوە سیروان نەجمەدین ئەندامی دەستەی کارگێری یانەی کەرکوک گوتی: تاکو ئێستا کە نۆ ھەفتە لە خولی کوردستان بەرێوە چووە بەڵام ئێمە نەمانتوانیوە ھیچ بڕِە پارەیەک بۆ یاریزانانی تیپەکەمان دابین بکەین و ھیچ کەسێک ھاوکاری ئێمەی نەکردوە ئێستا مووچەی سێ مانگی سەرجەم یاریزانانی یانەکەمان قەرزارین جگە لەوەش پارەیەکی زۆر قەرزارین و گرێبەستی ھیچ یاریزانێکمان نەداوە جگە لەوەش ئێمە پارەی پاڕساڵیش قەرزارین و ئەو قەرزەمان لەسەر کۆبۆتەوە ، بۆیە ئێستا جگە لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھیچ کەس و لایەنێکی تۆ بۆ ھاوکاری کردنمان بۆیە داواکارین حکومەتی ھەرێم ھاوکارییەکی بەپەلەمان بکات بۆ ئەوەی گرفتی دارایی یانەکەمان تاڕادەیەک چارەسەر بێت، ئێمە دەشتوانین بەم شێوەیە تاکو کۆتایی ھاتنی قۆناغی یەکەم بەردەوامبین .
