زاخۆ راھێنەرێکی سربی بۆ باسکەی تیپەکە دیاری دەکات

زاخۆ راھێنەرێکی سربی بۆ باسکەی تیپەکە دیاری دەکات
کارزان کانەبی
لەگەڵ ئەوەی یانەی زاخۆئەم وەرزە بە ھیواوە بەشداری کردبوو لە یارییەکانی وەرزی نوێ خولی باسکەی نایابی یانەکانی عێراقی ، بەڵام بەھۆی ئەنجامە خراپەکانی یانەکە دەستی لە ڕاھێنەری پێشووی یانەکە ئەحمەد فازل بەردا بۆ شوێن گرتنەوەی ئەوەیش یانەکە بەدوای راھێنەرێکی بەتوانا دەگەڕا دوای گفت و گۆیەکی زۆر بڕیاردرا ڕاھێنەری پێشووی یانەکە ئیلینا ئوجینی سربی بگەرێـتەوە یانەکە ، لەلایەن خۆشیەوە ئیلین ئوجین ڕەزامەندی خۆی نیشاندابوو بەکارکردن لەگەڵ یانەی زاخۆ بەڵام بەھۆی رێگە نەدانی خانەوادەکەی بۆیە یانەکە گرێبەستێکی تری لەگەڵ ڕاھێنەری سربی (میلان)مۆرکرد ، لەبارەی ھێنانی ئەو ڕاھێنەرە سربیەش جوتیار عەلی یاریدەدەری ڕاھێنەری یانەی زاخۆ بۆ گۆڤاری گوڵان رایگەیاند گوتی" ئێمە بەنیازی ئەوە بووین ئیلینا ئۆجینی ڕاھێنەری پێشووی یانەکەمان بگاتە شاری زاخۆ بۆ ئەوەی گرێبەستی بەفەرمی لەگەڵ ئەنجامبدەین، بەڵام ناوبراو نەیتوانی لە مۆرکردنی گرێبەستەکەی سەرکەوتوو بێت بەھۆی کێشەی خێزانی ، بۆیە ئێمەش دوای گفت و گۆمان گرێبەستمان بە فەرمی لەگەڵ ڕاھێنەری سربی میلان مۆرکردو ئەویش یاریزانێکی سربی بە ناوی یوفانوفیتش نیکولا لەگەڵ خۆی ھێناوە ، ئێمەش ئومێدی زۆرمان بەوان ھەیە کە دەتوانین لەگەڵ یاریزانی تری خۆمان ئەنجامی شایستە بەدەست بھێنین ئێستاش ئەوە بەفەرمی لەگەڵ یانەکەمان کاردەکات لە رۆژانی داھاتوو سەرپەرشتی یانەکە دەکات لە خولی نایابی عێراقی ئەو ڕاھێنەرەش خاوەن کەسایەتێکی بەھێزە لە رووی راھێنەرایەتیەوە.
Top