موئەید مەغدید و تۆپی بالەی عێراق جیا دەبنەوە

موئەید مەغدید و تۆپی بالەی عێراق جیا دەبنەوە
بە پێی چەند سەرچاوەیەكی باوەرپێكراو سەرۆكی یەكێتی تۆپی بالەی عێراق موئەید مەغدید بەفەرمی دەستلەكاركێشانەوەی خۆی پێشكەش بە ئەندامانی یەكێتی تۆپی بالەی عێراق كردووە بۆ ئەوەی دەستبەرداری پۆستەكی بێت و تا ئێستا یەكێتیەكە بڕیاری كۆتایی خۆی لەمباریەوە نەداوە.
هەرچەندە تا ئێستا هیچ شتێكی فەرمی لە لایەن یەكێتی تۆپی بالەی عێراق و خودی سەرۆكی یەكێتیە لەمباریەوە باس نەكراوە، بەڵام سەرچاوەكە باسی لەوە كردووە چەندین جار موئەید مەغدید بڕیاری دەستلەكاركێشانەوەی داوە، بەهۆی كاری تایبەتی خۆی.
جێگەی باسە پێش ئەنجامدانی هەڵبژاردەكانی یەكێتی تۆپی بالەی عێراق، موئەید مەغدید بڕیاری دابوو خۆی كاندید نەكاتەوە، بەڵام لە دوا ساتەكان خۆی بۆ سەرۆكایەتی یەكێتیەكە كاندید كردووە بۆ جاری دووەم بووە سەرۆكی یەكێتی تۆپی بالەی عێراق.
رێبین رەمزی
Top