لە خولی نایابی یانەکانی کوردستان سبەی سلێمانی و نەورۆز لە کلاسیکۆی شاری رۆشنبیری بەیەک دەگەن، ھەینی ھەولێرو ئارارات یاری لوتکەی خولەکە دەکەن
لە درێژەی یارییەکانی خولی نایابی یانەکانی کوردستان لە ھەفتەی نۆیەمی خولەکە بڕیارە ئەمڕۆ پێنج شەممە و سبەی ھەینی لە چەند یاریگایەکی شارەکانی کوردستان شەش یاری گرنگ و بەھێز لە نێوان یانەکانی کوردستان بەرێوەبچێت، لە پایتەختی کوردستان یانەی برایەتی لەسەر یاریگای خۆی لە یارییەکی بەھێز و گرنگدا میوانداری یانەی زاخۆ دەکات، بۆ ئەم یارییەش ھەردوو یانە لە ئەرکێکی قورسدادەبن بەھۆی گرنگی یارییەکەوە ھەردوو یانەش ھەوڵی سێ خاڵی یارییەکە دەدەن، لە شاری سلێمانیی پایتەختی رۆشنبیری لە یارییەکی بەھێزدا لە کلاسیکۆی شارەکە ھەردوو یانەی سلێمانی و نەورۆز لەسەریاریگای مەلعەبەکە ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو تیپ ئامادەکارییەکی باشیان کردوە بە ئەمانجی بەدەست ھێنانی ئەنجامی شایستە لەم یارییە پێش دەکرێ یەکێک لە یارییە بەھێزەکانی ئەم ھەفتەیە بێت، لە شاری کەلاریش یانەی شێروانەی شارەکە کە ئەم وەزرە ئەنجامەکانی وەکو پێویست نییە لە خولەکە میوانداری یانەی زێرەڤانی دەکات، لەم یارییەشدا یانەی زێرەڤانی لە ئەرکێکی زەحمەتدا دەبێت کاتێک ڕووبەرووی یانەی خاوەن یاریگاو ھاندەران دەبێتەوە ، بۆیە پێش بینی دەکرێ یەکێک بێت لە یارییە بەھێزەکانی ئەم ھەفتەیە، لەلایەکی دیکەوەش سبەی ھەینی سێ یاری تر بەرێوە دەچێت، لە پایتەختی کوردستان یانەی ھەولێر لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی ئارارات دەکات لە یارییەکی بەھێزی ئەم ھەفتەیی خولەکە، یانەی ھەولێردەیەوێ بگەرێتەوە نێو ململانێیەکان و گەورەیی خۆی بگەرێنتەوە سەر رێچکەی خۆی بۆ ئەوەی درێژە بە بەردەوامی سەرکەوتنەکان بدات، یانەی ئاراراتیش نایەوی بە دەستی بەتاڵ بگەرێتەوە پیرمام بۆیە دەیەوێ بەھیوای بە سێ خاڵی گرنگ ڕووبەرووی ھەولێر ببێتەوە، یانەی پێشمەرگەی ھەولێریش دەچێتە شاری دھۆک لەسەر یاریگای ئەو شارە ڕووبەرووی یانەی دھۆک دەبێتەوە بۆ ئەم یارییەش سەمیر بابۆ پلانێکی تۆکمەی داناوە بۆ ئەوەی بتوانێ بەسێ خاڵەوە بگەرێتەوە پایتەختی کوردستان ، یانەی دھۆکیش نایەوێ لە خانەکانی پێشەوەی ریزبەندی یانەکان داببرێ ھەرچەندە یارییەکە بۆ ھەردوو یانە قورسە چونکە ئەمساڵ خاوەن کۆمەلێک یاریزانی بەتوانا ھەردوو یانە بە ئامانجەوە یاری دەکەن لە خولەکە، یانەی ھەندرێنیش کە ئەم وەزرە ئەنجامەکانی وەکو پێویست نیە لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی پێشمەرگەی سلێمانی دەکات ئەوەیش ھەمان چارەنوسی ھەندرێنی ھەبووە لەم وەرزە پێش بینیش دەکرێ ھەردوو یانە ئاستێکی بەرز لەم یارییە پێشکەش بکرێت سەرجەم یارییەکانیش لەکاتژمێر٣٠-٢عەسر بەرێوە دەچێت، ریزبەندی یانەکانیش بەم شێوەیە.
١-زێرەڤانی ١٦خاڵ
٢-دھۆک١٥خاڵ
٣-زاخۆ ١٥خاڵ
