دھۆک بیری لە ھێنانی راھێنەر نەکرۆدتەوە
دوای ئەوەی یانەی دھۆک ئەم وەزرە بە ئامانجی ئەوەبوو بتوانێ ئەنجامێکی شایستە بەدەستبھێنێت لە یارییەکانی وەرزی نوێ خولی عێراقی، بەڵام بە ھۆی ئەو قەیرانە داراییەوە باسم قاسمی راھێنەری یانەکە دەستی بەفەرمی لە مەشقی یانەی دھۆک کێشایەوە بۆ شوێنی ئەویش تاکو ئێستا یانەی دھۆک ھیچ کەسێکی بە ڕاھێنەری یانەکە دەست نیشان نەکردوە، لە بارەی دەست نیشان کردنی دەستەیەکی تری راھێنەران بۆ ئەوەی سەرپەرشتی تیپەکە بکەن لە خولی پلە نایابی یانەکانی عێراقی لەم بارەشەوە محەمەد عەلی لە راگەیاندنی یانەی وەرزشی دھۆک راگەیاند گوتی: ئێمە ئەم وەزرە ھیوامان زۆر بوو بۆ ئەوەی بتوانین کێبرکێ بکەین لەسەر بەدەست ھێنانی ئەنجامی گەورە لە خولی عێراقی ، بەڵام ئێمە کە ئاستی تیپەکەمان رۆژ بەرۆژ دابەزێت بەھۆی نەبوونی توانای دارایی پێویست ئەوەش کاریگەری ڕاستەوخۆی دەبێت لەسەر ئەنجامی تیپەکەمان، لە ئێستاشدا ھیچ کەسێکمان نە کردۆتە ڕاھێنەری یانەکەمان چونکە بارودخۆی تیپەکەمان لە رووی داراییەوە یەکجار خراپە، بۆیە تاکو ئێستا بەفەرمی داوامان لە کەس نەکردوە بۆ ئەوەی تیپەکە بەرێوەببات ، تەنیا ئەوە نەبێت کە حازم ساڵح بە خۆی و بەم یاریزانانە کوردانە لە تیپەکە بەردەوام دەبێت ، لە بارەی بارودۆخی یانەکەش محەمەد گوتی: ئێستاش بارودۆخی تیپەکەمان بە شێوەیەکی زۆر خراپ بووە کۆمەلێک لە یاریزانانی تیپەکەمان ریزی یانەکەیان جێھێشتووە بۆیە ئێمە ناتوانین لەم بارودۆخە ھیچ راھێنەرێک و یاریزانان بێھنین بۆیە تاکە ھیوای ئێمە لەم وەزرە مانەوەمانە نەک ڕکابەری کردن.
