لە خولی پلە یەکی کوردستان ھەڵەبجە پێشەنگی بەردا
لەمیانی یارییەکانی ھەفتەی پێنجەمی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان لە چەند یاریگایەکی شارەکانی کوردستان ھەشت یاری گرنگ و بەھێو لە نێوان یانەکان بەرێوەچوو، لە شاری کەرکوک لە یارییەکی بەھێزدا ھەردوو یانەی سۆلاڤ و ھەڵەبجەی شەھید ڕووبەرووی یەکتری بوونەوە لەم یارییەشدا یانەی سۆلاڤ یارییەکەی بە تاکە گۆڵی یاریزان (ئارام ناتق) یارییەکەی بردەوە پێشەنگی یانەکان لە ھەڵەبجەی شەھیدوەرگرتەوە،لەلایەکی دیکەوە یانەی خاک لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی ھەلۆی دەڤەری بارزانی کرد و بە گۆلێکی یاریزان(سەگارمحەمەد)یارییەکەی ڵی بردەوە و سێ خاڵی بەدەست ھێنا، لە شاری سلێمانیش لە یارییەکی بەھێزدا ھەردوو یانەی سەرچنار و سۆران بەیەک گەیشتن لەم یارییەشدا یانەی سۆران یارییەکەی بەسوودی خۆی بە کۆتایی ھێنا بە ئەنجامی(٢-١) گۆڵ، یانەی گارەش لە شاری دھۆک میوانداری یانەی سەورەی کرد لەم یارییەشدا یاریزانانی گارە توانیان ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن و یارییەکەشیان بە ئەنجامی(٤-١)گۆڵ لە تیپی میوان بردەوە، یانەی دەربدیخانیش لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی ئاڵتون کۆپری کردو لە یارییەکی ئاست بەرزدا یانەی خاوەن یاریگا توانی بە تاکە گۆلێک یارییەکە لە یانەی ئاڵتون کۆپری میوانی بباتەوە و سێ خاڵ بکاتە دیاری ھاندەرانیان، یانەی کۆیەش لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی ئاڵای شاری ھەولێری کرد لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی کۆیە توانیان ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن و یارییەکەیان بە ئەنجامی(٣-١)گۆڵ بردەوە و سێ خاڵیان دەستەبەرکرد، یانەی سیروانی نوێش لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی شەھیدانی کردو بە پێچەوانەی پێش بینیەکان یارییەکەی دۆڕاند بە تیپی میوان بە ئەنجامی(٢-٠)ھەردوو گۆڵەکەی شەھیدان بەمۆ عەلی تۆماری کرد، یانەی سێمێلیش لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی ئاشتی لە یارییەکی گرنگدا یارییەکەی بە ئەنجامی(٣-١)گۆڵ لە تیپی ئاشتی بردەوە،ئەمەش ریزبەندی یانەکانە دوای کۆتایی ھاتنی یارییەکانی ئەم ھەفتەیە.
١-سۆلاڤ ١١خاڵ
٢-سێمێل ١٠خاڵ
٣-گارە ١٠خاڵ
