لە خولی نایابی کوردستان ھەولێر بە سەرکەوتن ئاشت بووە،دێربی سلێمانی بە یەکسان بوون کۆتایی ھات، پێشمەرگەی ھەولێریش بەخالێک ڕازی بوو
لەمیانی یارییەکانی ھەفتەی ھەشتەمی خولی نایابی یانەکانی کوردستان لە قۆناغی یەکەمی خولەکە لە چەند یاریگاکانی شارەکانی کوردستان چەند یارییەکی بەھێز بەرێوە چوو، لە شاری کەلار لەسەر یاریگای ئەو شارە یانەی ھەولێر بووە میوانی یانەی شێروانەو لە یارییەکی بەھێزدا یارییەکەی بە ئەنجامی(٢-١)گۆڵ لێ بردەوە، گۆڵەکانی ھەولێر یاریزانان(بارزان شێرزاد-دیار رەحمان)، تاکە گۆڵی شێروانە (ھەردی محەمەد)تۆماری کرد، لە دێربی شاری سلێمانیش ھەردوو یانەی پێشمەرگەی سلێمانی و سلێمانی بەیەک گەیشتن ئەم یارییەش بە یەکسان بوونی ھەردوو یانە بە گۆلێک و بە خالێک یەکسان بوون ، گۆڵی پێشمەرگە (بیلال عەلی)و گۆڵی سلێمانیش(ئاسۆ رۆستم)تۆماری کرد، لە پیرمامیش لە یارییەکی بەھێزدا ھەردوو یانەی ئارارات ودھۆک بەیەک گەیشتن لەم یارییەشدا ھەردوو یانە بەبێ گۆڵ یەکسانبوون، لە شاری سلێمانیش لە یارییەکی بەھێزدا ھەردوو یانەی نەورۆز و زاخۆ ڕووبەرووی یەکتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی ھەردوو تیپ چەندین ھەوڵیاندا بۆ سەرکەوتن لە یارییەکەدا سەرئەنجام ھەردوو یانە بەبێ گۆڵ و بە خالێک یەکسان بوون، لە شاری دھۆکیش ھەردوو یانەی کەرکوک و زێرەڤانی خاوەن یاریگا ڕووبەرووی یەکتری بوونەوە لەم یارییەشدا ھەردوو یانە بە گۆلێک و بە خالێک یەکسان بوون، گۆڵی زێرەڤانی یاریزا(پێشەوا رەشید)تۆماری کرد، گۆڵی کەرکوک(عەلی حوسێن)ی تۆمارکرد، لە ھاوینە ھەواری پیرمامیش لە یارییەکی بەھێزدا ھەردوو یانەی پێشمەرگەی ھەولێرو یانەی ھەندرێن بەیەک گەیشتن لەم یارییەشدا یاریزانانی ھەردوو تیپ ئاستێکی بەرزیان لە یارییەکە پێشکەش کردو دوای ھەوڵدانێکی زۆر بۆ دەستەبەرکردنی سێ خاڵی یارییەکە بەڵام گشت ھەوڵەکانی یاریزانانی ھەردوو تیپ بێ وەچان بوون سەرئەنجام ھەردوو یانە بە دوو گۆڵ یەکسان بوون، گۆڵەکانی پێشمەرگە (ئەحمەد حوسنی)ھەردوو گۆڵەکەی تۆمارکرد، گۆڵەکانی ھەندرێنیش ھەریەک لە یاریزانان(سینان جەمیل بە لێدانی سزا،رێبوار نەجمەدین) تۆماریان کرد ئەوەش ریزبەندی یانەکانە دوای تەواو بوونی یارییەکانی ئەم ھەفتەیە.
١-زێرەڤانی ١٦خاڵ
٢-دھۆک ١٥خاڵ
٣-زاخۆ١٥خاڵ
