لە خولی نایابی کوردستان ئەمڕۆ پێشمەرگەی سلێمانی و سلێمانی یاری لوتکەی خولەکە دەکەن
لەمیانی یارییەکانی ھەفتەی ھەشتەمی خولی نایابی یانەکانی کوردستان لە قۆناغی یەکەمی خولەکە بڕیارە ئەمڕۆ پێنج شەممە و سبەی ھەینی لە یاریگاکانی شارەکانی کوردستان چەند یارییەکی بەھێز بەرێوە بچێت، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە بەھێزترین یاری ئەم ھەفتەیی خولەکە لەسەر یاریگای فەرماندەیی لە شاری سلێمانی پایتەختی رۆشنبیری ھەردوو یانەی پێشمەرگەی سلێمانی و سلێمانی ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە، یانەی پێشمەرگە بە پشتیوانی یاریگاو و ھاندەران و ئەزموونی راھێنەری تازەی یانەکە بەنیازی ئەوەیە سێ خاڵی یارییەکە بکاتە دیاری دەستەی کارگێری یانەکە، یانەی سلێمانیش بۆ قەربووی شکستی ھەفتەی ڕابردوو نیازی تۆلەکردنەوەی ھەیە لە یانەی پێشمەرگە ئەم یارییەش بە کلاسیکۆی کوردستان ھەژماردەکرێت، یانەی ھەولێرش کە لەم وەرزە ئەنجامەکانی زۆر خراپە بۆیە دەچێتە شاری کەلار و لەسەر یاریگای ئەو شارە دەبێتە میوانی شێروانە بۆ ئەم یارییەش ھەردوو یانە بە ھیواوەوە یاری دەکەن بۆ دەستەبەرکردنی سێ خاڵی یارییەکە، لەسەر یاریگای یانەی ئاراراتیش لە ھاوینەھەواری پیرمام ھەردوو یانەی ئارارات و دھۆک ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە بۆ ئەم یارییەش ھەردوو تیپ لە ئەرکێکی قورسدادەبن ھەردوو یانەش ھەموو ھەوڵەکانیان چڕ کردۆتەوە بە ئامانجی دەستەبەرکردنی سێ خاڵی یارییەکە ، سبەی ھەینیش لە شاری دھۆک یانەی زێرەڤانی پێشەنگی یانەکان لە یارییەکی تاڕادەیەک ئاسان میواندار یانەی کەرکوک دەکات بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی زێرەڤانی لەوپەری ئامادەباشیدان بە ئامانجی بەدەستھێنانی خاڵی یارییەکە و یانەی کەرکوکیش نایەوێ بەدەستی بەتاڵی بگەرێتەوە شاری کەرکوک، کوڕانی زێرەڤانیش ھەموو ھەولێکیان بۆ پاڕاستنی پێشەنگی یانەکانی کوردستانە، لە پیرمامیش ھەردوو یانەی پێشمەرگەی ھەولێرو ھەندرێن ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو تیپیش بەھیواوە یاری دەکەن بۆ دەستەبەرکردنی ئەنجامی شایستە، کوڕانی پێشمەرگە بۆ گەڕانەوە بۆ ئەنجامە باشەکان و ھەندرێنیش بۆ رزگار بوون لەم قەیرانە خراپەی گۆڵ تۆمارنەکردن یاری دەکەن بەھیوای سێ خاڵی یارییەکە ئەم یارییەش بە یەکێک لە یارییە بەھێزەکان ھەژمار دەکرێت، یانەی نەورۆزیش لەسەر یاریگای خۆی لە سلێمانی میوانداری یانەی زاخۆ دەکات، بۆ ئەم یارییەش ھەردوو یانە ئەرکیان زەحمەتە ، نەورۆز بەھیوای وەرگرتنەوەی پێشەنگی یانەکان و زاخۆش بۆ بەردەوامبوون لە ئەنجامی شایستە ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە، سەرجەم یارییەکانیش لەکاتژمێر٣٠-٢دوای عەسر بەرێوە دەچێت.
١-زێرەڤانی ١٥خاڵ
٢-دھۆک ١٤خاڵ
٣-زاخۆ١٤خاڵ
٤-نەورۆز ١٣خاڵ
