لەگەڵ ئەوەی ئەم وەرزە ئاستی تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشی سلێمانی لە خولی نایابی یانەکانی کوردستان وەکو پێیوستە لە کۆی ئەنجامدانی شەش یاری یانەی سلێمانی لە پلەی پێنجەم دێت بە کۆکردنەوەی تەنیا دە خاڵ، بەھۆی پاشە کردنی تیپی خولی عێراقیش چەند یاریزانێک گەڕاونەتەوە ریزی یانەکە لە خولی کوردستان ئەوەش تیپەکەی زیاتر بەھێز کردەوە بۆ ئەوەی مڵملانێ لەسەر بەدەست ھێنانی ئەنجامی شایستە بکەن، لە بارەی ئاستی تیپەکەش سەردار ساڵح راھێنەری یانەی سلێمانی بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ھەر چەندە ئەم وەزرە ژمارەیەک یاریزانمان چوونە تیپی خولی ٨عێراقی ئەوەش کاریگەری ھەبوو بەس بەمشێوەیە نەبوو ، بەڵام ئێستا چوار یاریزانمان گەڕاتەوە خولی کوردستان ئەوەش ھێزێکی تر دەبەخشێتە تیپەکە لە کێبرکییەکانی ئەم وەزرە کە بۆ ئێمە گرنگی خۆی دەبێت، گوتیشی" ئومێدێکی زۆرمان ھەیەکە بتوانین ئەنجامی شایستە بەدەست بھێنین بەڵام ئەنجامان باش دەبێت، لە بارەی کێشەکانیان ساڵح گوتی" ئێمە ئەمساڵ ھیچ مووچەیەکمان نیە بۆ یاریزانانی یانەکەمان تەنیا گرێبەستە ئەویش تاکو ئێستا ھیچ بڕە گرێبەستێکی یاریزانان وەرنەگیراوە و دەستەی کارگێری یانەکەشمان لە ھەوڵی ئەوەیە بتوانێ ئەم بڕەپارەیە دابین بکات، لە بارەی بایکوت کردنی مەشقەکانیش ناوبراو گوتی" تاکوئێستا ھیچ یاریزانێک ئەوەی نەگووتووە کەوا مەشقەکان بایکۆت بکەن چونکە ئەوان مافی سروشتی خۆیانە و یانەکەش ئەوانی لەبەر چاوە و یاریزانان دڵسۆزن بۆ یانەکەمان، گوتیشی " سەرجەم بڕی گرێبەستی یاریزانانی ئێمە ئەمساڵ ٣٥٠ ملیۆن دینارە بەم بڕە پارەیەش دەتوانین شەڕی خولی نایابی کوردستان بکەین بۆ بەدەست ھێنانی ئەنجامی شایستە ، ئەمسالیش گۆڕانکاری زۆر کراوە لە یانەکەمان کە بەشێوەیەکی گشتی ئێمەش ئومێدی زۆرمان بە یاریزانانی خۆمان ھەیە کە دەتوانین شتێک بە شتێک بکەین و ھیچ یاریزانێکی عەرەبمان نیە و سەرجەم یاریزانانی ئێمە کوردن و ئێمەش گرنگی زیاتر بە تواناکانی یاریزانانی کورد دەدەین لە یانەی سلێمانی بۆ ئەوەی بناغەیەکی باش بۆ تیپەکە دروست بکەین .
کارزان کانەبی