پێنجشەممە تیروپشكی جامی یەكێتی ئاسیا رادەكێشێرێت

پێنجشەممە تیروپشكی جامی یەكێتی ئاسیا رادەكێشێرێت
وا بڕیارە رۆژی پێنچ شەممە كاتژمێر 10 بەیانی بەكاتی كوردستان لە شاری كوالەلامپۆر پایتەختی مالیزیا تیروپشكی جامی یەكێتی ئاسیا و خولی یانە پاڵەوانەكانی ئاسیا رادەكێشرێت.
بە پێی سیستەمی ئەم وەرزی جامی یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا، چەند یانەیەك زیادكراوە و هەروەها یارییەكان پاڵاوتن بۆ جامی یەكێتی ئاسیا ژمارەی یارییەكان زیاد دەكرێت و هەروەها چەند وڵاتێك بۆ یەكەم جار بەشداری لەم پاڵەوانێتیە دەكات چ بە پاڵاوتن یاخود بە راستەوخۆ و یانەی هەولێر راستەوخۆ بەشداری لە پاڵەوانێتیەكە دەكات.
یانەبەشداربووەكانیش بریتین لە:
رۆژئاوا
عێراق: هەولێر - شورتە
بەحرێن: رەفاع بەحرێنی، رەفاع شرقی بەنگلادیش: شێخ رۆسل
ئوردن: وەحدات، جەزیرە.
كوەێت: قادسیە، كوەێت
قیرغستان: دواتر دیاری دەكرێت
لوبنان: نەجمە،سەلام زەغرتا
نیپال: ماتانگ مارشیانگدی
عومان: نەهزە، فەنجا
فەلەستین: وادی نیص، هیلال قدس
سوریا: وەحدە، جەیش
تاجیكستان: ئیستقلال، خایر
توركمانستان: ئاهال، دواتر دیاری دەكرێت
یەمەن: سەقر
رۆژهەڵاتی ئاسیا
هۆنگ كۆنگ: كیتچی، ساپ چاینا
هیند: بینگالۆر، ئیست بنگال
ئەندنووسیا: باندۆنگ، پیرسیبۆرا جایابۆرا
لاوس: لاو
مالیزیا: جوهۆر دار تەعزیم، باهانگ
دوورگەكانی مالدیڤ: نیو رادیانت، مازیا
میانمار: یاداناربۆن، ئەیایاوادی یۆنایتد
فلیپین: گلۆبال، سیریز لاسال
سەنگافۆرە: ووریرز، بالیستیر كالسا.
جێگەی باسە لە رۆژئاوای ئاسیا چوار یانە یەدەگ هەیە، لە شوێنی ئەو یانانە یاری دەكەن، كە بەشداری لە یارییەكانی پاڵاوتن بۆ خولی یانە پاڵەوانەكانی ئاسیا بەشداری دەكەن، ئەگەر ئەوان بچنە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئاسیا ئەوە ئەم یانانە شوێنیان دەگرێتەوە.
یانەكانیش بریتین لە : مەنامە (بەحرێن)، زات راس (ئوردن)، عەرەبی (كوەێت)، سوێق ( عوممان).
رێبین رەمزی
Top