نەریمان خدر بەھۆی پێنەدانی پارە وازی لە زاخۆ ھێنا

نەریمان خدر بەھۆی پێنەدانی پارە وازی لە زاخۆ ھێنا
کارزان کانەبی
ھەرچەندە نەریمان خدر لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوو بەفەرمی ریزی یانەی ھەولێری جێھێشت بە ھۆی یاری پێنەکردنی لەلایەن دەستەی راھێنەرانەوە، بەڵام لە دوایی ئەوەیش پەیوەندی بە یانەی زاخۆوە کرد بۆ ئەوەی بەرگری لە تۆری یانەکە بکات بەڵام بەھۆی ئەو قەیرانە داراییەی کە بەرۆکی یانەکانی کوردستانی گرتووە یانەی زاخۆش دووچاری گرفتی دارایی بۆتەوە بۆیە نەیتوانیوە بڕی گرێبەستی یاریزانانی دابین بکات دوای چەند جارێک داوا کردنی بڕی گرێبەستەکەی لەلایەن دەستەی کارگێری یانەکە ، ئەوانیش وەڵامی داواکەی نەریمانیان نەداوە بۆیە یاریزانی ناوبراو بڕیاری واز ھێنانی داوە لە یانەکە، لەم بارەشەوە نەریمان خدر راگەیاند گوتی" دوای ئەوەی پەیوەندیم بە یانەی زاخۆکرد بۆ ئەوەی لە خولی عێراقی بەرگری لە تۆری یانەکە بکەم بەڵام ئیدارەی یانەکە تاکو ئێستا بڕی گرێبەستەکەیان بۆمن دابین نەکردوە بۆ ئەوەی بژێوی ژیانی خۆمی پێ بەرێوە ببەم ، بۆیە چەند جارێک داوا کردنی بڕی پارەکەم ئەوان ھەر گوێسان بە داواکەم نەدا بۆیە منیش بڕیاری جێھێشتنی یانەکەمدا ، لەبارەی ھاتنی گرێبەستی تریش ناوبراو گوتی: تاکو ئێستا ھیچ یانەیەک پەیوەندیان پێوە نەکردوە نە بۆ خولی عێراقی نە بۆخولی کوردستان بۆیە لە رۆژانی داھاتوو بڕیار لەسەر چارەنووسی خۆم دەدەم.
Top