باسم قاسم و دھۆک دەستیان لێک بەردا
ھەر چەندە باسم قاسم بەفەرمی ریزی یانەی دھۆکی جێھیشتووە بە بیانوی رۆیشتنی ژمارەیەک یاریزان و کێشەی دارایی پەیوەست بە یانەکە، بەڵام یانەی دھۆک ئەوەی ڕەت دەکاتەوە کەوا باسم لەبەر ھۆکاری دارایی ریزی یانەکەی جێھێشتبیت تەنیا لەبەر ئەوە بووە کە خاوەنی بڕیاری خۆی نەبووە و لە ھەمان کاتیشدا گرێیبەستی گرتن بەھاتری بۆ ھاتووە، لەم بارەشەوە محەمەد عەلی لە راگەیاندنی یانەی دھۆک گوتی" ھەر چەندە پێش دەست بەرکار بوونی وەکو ڕاھێنەری یانەکە باسم قاسم ئەوەی بەئێمە راگەیاندبوو کەوا تیپێکی بناغە بۆ دروست کردنی یاریزانانی کورد بۆ یانەی دھۆک دروست دەکات بۆ ئەوەی یانەکە زیاتر پشت بە بناغەی تۆپی پێی یانەکە ببەستێ لە بڕی ھێنانی یاریزانانی بیانی، بەڵام ئەو قسانەی باس ڕاست دەرنەچوون و ئەو ھەر داوای ھێنانی یاریزانانی دەکرد دواتریش ئێمە بە باسمان گوتبوو کە تەنیا لە خولی عێراقی بمێنینەوە ، دواتریش ئەوە بە بیانوی کێشەی دارایی ریزی یانەکەی جیھێشتووە بەڵام لە ئەسل وا نییە چونکە لە یانەی نەفتی جنوب گرێبەستێکی گران بەھای پێشکەش کراوە و چۆتە ریزی یانەکە بۆیە یانەی دھۆکی جیھێشتووە گریبەستی دووقاتی یانەکەی ئیمەی وەرگرتووە، ئێمە لە رۆژانی داھاتوو راھێنەرێکی بەتوانا بۆ یانەی دھۆک دیاری دەکەین ئێستا بە شێوەیەکی کاتی حازم ساڵحمان ھێناوە بۆ ئەوەی بۆ ئەم یارییە تیپەکە بەرێوە ببات ھەر چەندە ئەو راھێنەری خولی کوردستانە، بەڵام ئەوە بە کاتییە و دواتر ئیدارەی یانەکەمان راھێنەرێک دیاری دەکات بۆ بەرێوە بردنی یانەی دھۆک
