لە خولی نایابی عێراقی زاخۆ براوە بوو و دھۆکیش بە خالێک ڕازی بوو

لە خولی نایابی عێراقی زاخۆ براوە بوو و دھۆکیش بە خالێک ڕازی بوو
کارزان کانەبی
لە میانی یارییەکانی خولی نایابی یانەکانی عێراقی لە ھەفتەی ھەشتەمی قۆناغی یەکەمی خولەکە ، لەلایەکی دیکەوەش لە شاری زاخۆ یانەی خاوەن یاریگا میوانداری یانەی مەسافی وەستی کردو لە یارییەکی بەھێزدا زاخۆ یارییەکەی بە تاکە گۆلێکی یاریزان(عومەر عومەر)یاریزانی لاوی کوردی یانەکە یارییەکەی بردەوە کۆی خاڵەکانی بۆ ھەشت خاڵ بەرز کردەوە، لە شاری دھۆکیش یانەی دھۆک میوانداری یانەی نەجەفی کرد لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی دھۆک توانیان ئاستێکی بەرز بەبێ ئامادەبوونی راھێنەری یانەکە باسم قاسم پێشکەش بکەن، بەڵام ھەردوو یانە بە گۆلێک یەکسان بوون و خاڵێکیان پێبرا و دھۆک کۆی خاڵەکانی بۆ ١٧خاڵ بەرزکردەوە.
Top