ئامادەیی سەروەران نازناوی بالەی ئامادییەکانی پایتەختی بردەوە
بەمەبەستی زیاتر گرنگی دان بە یارییەکانی وەرزشی رێکخراوەکان لە قوتابخانەکان و پاڵپشتی زیاتر وەرزش وەکو بەرنامەی ساڵانەی خۆیان و بە ئامانجی پێگەیاندنی ژمارەیەک یاریزانان بۆ تیپەکانی ھەڵبژاردەی شارەکان، بە ئامادەبوونی بەکر کەریم بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی ھەولێرو بەرێوەبەری پەرورەدەی ناوەند و ژمارەیەک لەسەرپەرشتیاران و ژمارەیەکی زۆری ھاندەرانی وەرزشی لە یاری کۆتایی خولی بالەی ئامادەییەکانی کوڕان ھەردوو تیپی ئامادەیی سەروەران و ئەحمەدی خانی بەیەک گەیشتن لەم یارییەشدا یاریزانانی ھەردوو تیپ ئاستێکی بەرزیان بە درێژایی ماوەی یارییەکە پێشکەش کرد، قوتابیانی ئامادەیی سەروەران توانیان ئاسێتکی بەرز پێشکەش بکەن و یارییەکەش لە برەژەوەندی خۆیان بە کۆتایی پێبھێنین بە ئەنجامی(٢-٠)گێم سەرکەوتنیان بە دەست ھێناو نازناوی خولەکەیان بەرز کردەوە، دواتریش خەڵات و دیاری بەسەر یاریزانە سەرکەوتووەکان دابەشکرا.
