لە خولی نایابی کوردستان زاخۆ سێ خاڵی گرنگی لە پێشمەرگەی ھەولێر ستاند
لە میانی یارییەکانی ھەفتەی شەشەمی خولی نایابی یانەکانی کوردستان لەسەر یاریگای یانەی پێشمەرگەی ھەولێر لە ناحیەی پیرمام بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ھاندەرانی وەرزشی ھەردوو یانەی پێشەرگەی ھەولێرو زاخۆ ڕووبەرووی یەکتری بوونەوە، لە نیوەی یەکەمی یارییەکە لەگەڵ فیکەی ناوبژیوانی یارییەکە سەباح حمە رەزا یاریزانانی یانەی زاخۆ دەستیان بە ھێرش کردو لە خێراتیرین گۆڵی ئەم وەرزە لە چرکەی ٨ی یارییەکە یونس شوکر یانەی زاخۆی کردە خاوەنی گۆڵی یەکەم لە یارییەکە لە دوای ئەم گۆڵەش یاریزانانی یانەی پێشمەرگە کەوتنە خۆیان و چەندین ھێرشی یەک لەدوایی یەکیان بردە سەر گۆڵی تیپی میوان لەم ناوەشدا یاریزان غانم کەریم وفەرھەنگ وریا وعەبدوللا سەربەست وسامان عیسا چەندین ھێرشی یەک لەدوای یەکیان لە خولەکەکانی ٤-١٣-١٤ کردە سەر گۆڵی تیپی میوان و یاریزانانی ھێلی بەرگری یانەی زاخۆ وعەلی عەبدول کەریمی گۆڵچی لەبەردەم ھێرشەکان دەبوونە بەربەست لە یارییەکە ، ھێرشبەرانی یانەی زاخۆ بە ھێرشی پێچەوانە وەلامیان دەدایەوە ،و لەخولەکی ٢٨ی یارییەکە یاریزان غانم کەریم لە لێدانێکی سەری بەھێزدا توانی گۆڵی یەکسان بوونەوە بۆ یانەی پێشمەرگەی ھەولێر تۆماربکات، دوای ئەم گۆڵەش ھێرشەکانی یانەی پێشمەرگە بەردەوامی ھەبوو بۆ سەر تیپی میوان و لە خولەکی ٣٢ی یارییەکە سامان عیسا لێدانێکی بەھێزی ئاراستەی گۆڵی تیپی زاخۆ کردو بەڵام یاریزانانی ھێلی بەرگری لەسەر ھێلی گۆڵ تۆپەکەیان دوورخستەوە ، لە دوای ئەمیش غانم کەریم جارێکی تر بەختی خۆی تاقیکردەوە بەڵام گۆڵچی تۆپەکەی دوورخستەوە ئەم گێمەش یاریزانانی یانەی پێشمەرگەی بەتەواوی کۆنترۆلی یاریگایان کردبوو بەڵام ئەنجامی ئەم گێمە یەکسان بوون بوو بە گۆلێک بۆھەردوو لا.
لە نیوەی دووەمی یارییەکە یاریزانانی پێشمەرگەی ھەولێر بە ھەمان سیناریۆی نیوەی یەکەم بەردەوامبوون لە ھێرشەکانیان بۆ تۆمارکردنی گۆڵی زیاتر لە یارییەکە و لە بەرامبەریشدا یاریزانانی یانەی زاخۆ زیاتر پشتیان بە ھێرشی پێچەوانەوە و تۆپی درێژ دەبەستی بە ئامانجی بەرگری کردن لە تۆری گۆڵەکەیان، لەم ناوەشدا یاریزانانی یانەی پێشمەرگە چەندین جار دەگەیشتنە نێو ھێلی سزای تیپی زاخۆ بەڵام پلانەکانی سەمیر بابۆ نەیتوانی ناونیشانی یارییەکە بگۆرێت، ھەر چەندە ئەحمەد حوسنی یاریزانی پیشەگەری میسری خرایە نێو یاریگا بە ئامانجی تۆمارکردنی گۆلێک بەڵام ھەوڵەکانی تیپی پێشمەرگە بێ وەچان بوون، لەبەرامبەریشدا محەمەدفەواز مەندی راھێنەری یانەی زاخۆ چەند گۆڕانکارییەکی لە تیپی یانەکەی کردو لە خولەکی ٩٣ی یارییەکە لە ھێرشێکی پێچەوانەوە شڤان محەمەد توانی گۆڵی دووەم و سەرکەوتن بۆ یانەی زاخۆ تۆماربکات و یارییەکەش بە ئەنجامە(٢-١)گۆڵ بۆ بەرژەوەندی یانەی زاخۆ بە کۆتایی ھات ویانەی زاخۆش کۆی خاڵەکانی بۆ ١١خاڵ بەرز کردەوە.
کارزان کانەبی-پیرمام
