لە خولی نایابی کوردستان ئەمڕۆ پێشمەرگەی ھەولێر ڕووبەرووی زاخۆ دەبێتەوە
لە درێژەی یارییەکانی ھەفتەی شەشەمی خولی نایابی یانەکانی کوردستان لە قۆناغی یەکەمی خولەکگە بڕیارە ئەمڕۆ پێنج شەممە و سبەی ھەینی لە چەند یاریگایەکی جیاجیای شارەکانی کوردستان شەش یاری بەھێز لە نێوان یانەکانی کوردستان بەرێوە بچێت، ئەمڕۆ پێنج شەممە لەسەر یاریگای یانەی پێشمەرگە لە ھاوینە ھەواری پیرمام لە یارییەکی بەھێزدا ھەردوو یانەی پێشمەرگەی ھەولێرو زاخۆ ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو تیپ لەسەر دەستی ھەریەک لە ڕاھێنەران سەمیر بابۆ وفەواز مەندۆ پلانی بەھێزیان ئامادە کردوە بە ئامانجی دەستەبەر کردنی سێ خاڵی یارییەکە دەجەنگن، لە شاری دھۆکیش یانەی دھۆک لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی ھەندرێن دەکات بۆ ئەم یارییەش دھۆک بە ئامانجی درێژەدان بە ئەنجامە باشەکان ڕووبەرووی تیپی میوان دەبێتەوە یانەی ھەندرێنیش بە ئامانجی گەڕانەوە بۆ ئەنجامە باشەکان ڕووبەرووی دھۆک دەبێتەوە ، ئەم یارییەش بەیەکێک لە یارییە بەھێزەکانی ئەم ھەفتەیە ھەژمار دەکرێ ھەردوو تیپیش چاویان لە سێ خاڵی یارییەکەیە، سبەی ھەینیش لە شاری دھۆک لە لوتکەی یارییەکانی ئەم ھەفتەیەی خولەکە ھەردوو یانەی نەورۆز و زێرەڤانی لە بەھێزترین یاری ئەم ھەفتەیە بەیەک دەگەن، بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی نەورۆز ئامادەکارییەکی باشیان کردوە لەسەر دەستی راھێنەری یانەکە ئەرسەلان جەلال بە ھیوای دەستەبەر کردنی سێ خاڵی یارییەکە پاڕاستنی پێشەنگی یانەکان و یانەی زێرەڤانیش بە پشت بەستن بە یاریگا و ھاندەران چاویان لەوەیە یەکەم سکشت دووچاری یانەی نەورۆز بکەن کە لە پێنج یاری ڕابردوو ھیچ یارییەکی نەدۆڕاندوە بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی زێرەڤانی ھەرچەندە ئەرکیان قورسە بەڵام سلێمان ڕەمەزانی راھێنەر بەھیوایە بۆ ئەوەی سێ خاڵی یارییەکە بکاتە دیاری ھاندەرانی یانەکە، لە پیرمام یانەی ئارارات میوانداری یانەی سلێمانی دەکات لەم یارییەشدا ھەردوو یانە بەھیوای سەرکەوتن بەھۆی ئەوەی لە ھەفتەی ڕابردوو ھەردوو یانە دووچاری شکست بوون ، یانەی ئارارات بەھیواوە یاری دەکات بۆ ئەوەی سێ خاڵی لە سەر دەستی یانەی سلێمانی بەدەست بھێنێت و سلێمانیش نایەوێ بەدەستی بە تاڵ بچێتەوە شاری رۆشنبیری، لە شاری کەلاریش یانەی شێروانەی شارەکە لەبەردەم ھاندەرانی یانەکە ڕووبەرووی یانەی برایەتی دەبێتەوە بۆ ئەم یارییەش یانەی شێروانە بریندارە و چاوی لە تۆلە کردنەوەیە بۆ ئەوەی چەند ھەنگاوێک بچێتە سەرەوی ریزبەندی یانەکان، یانەی برایەتیش بەھۆی سەرکەوتنی لە یاری ڕابردوو بە ورەیەکی بەرزەوە ڕووبەرووی شێروانە دەبێتەوە و چاوی لە ئەنجامی شایستەیە، لە شاری کەرکوکی بابە گوڕگوڕیش یانەی ھەولێری قەڵاو منارە دەبنە میوانی یانەی کەرکوکی داخ کراوە کە لە چەند یاری ڕابردوو ئاستی وەکو پێویست نیە و لەبەرامبەریشدا یانەی ھەولێریش ئەنجامەکانی وەک پێویست نیە بۆ ئەم یارییەش ھەردوو یانە چاویان لە سێ خاڵی یارییەکەیە، سەرجەم یارییەکانیش لە کاتژمێر٣٠-٢ عەسر بەرێوە دەچێت.
١-نەورۆز١٣خاڵ
٢-زێرەڤانی ٩خاڵ
٣-دھۆک ٨خاڵ
٤-زاخۆ ٨خاڵ
٥-سلێمانی ٧خاڵ
