لە خولی پلە یەکی کوردستان ئەمڕۆھەشت یاری بەرێوە دەچێت
لە درێژەی یارییەکانی ھەفتەی دووەمی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە لەچەند یاریگایەکی شارەکانی کوردستان ھەشت یاری گرنگ و بەھێز لە نێوان یانەکانی کوردستان بەرێوە دەچێت، لە قەزای ئاڵتون کۆپری لەسەر یاریگای ئەو شارە لە یارییەکی گرنگدا ھەردوو یانەی ئاڵتون کۆپری و سێمێلی شاری دھۆک ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ئاڵتون کۆپری بە ھیوای سێ خاڵ و سێمێلییش بە ئامانجی درێژەدان بە ئەنجامەباشەکان بەیەک دەگەن، یانەی سەورەش لەسەر یاریگای خۆی لە شاری کەرکوک ڕووبەرووی یانەی ئاڵای شاری ھەولێر دەبێتەوە بۆ ئەم یارییەش ھەردوو یانە چاویان لە بەدەست ھێنانی سێ خاڵی یارییەکەن بۆ ئەوەی لە ھەفتەکانی سەرەتا بەھێزی خۆیان بسەپێنن لە یاریگاکان، لەسەر یاریگای شەھیدانیش لە رانیەی دەروازە ھەردوو یانەی شەھیدان و سۆلاڤ بەیەک دەگەن بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو تیپ ئامادەکارییەکی باشیان کردوە بە ھیوای دەستەبەرکردنی سێ خاڵی ئەم یارییە یانەی سۆلاف بۆدرێژەدان بە ئەنجامە باشەکان و یانەی شەھیدانیش بۆ بەدەست ھێنانی یەکەم سێ خاڵ دەجەنگن، لە شاری سلێمانیش یانەی ئاشتی لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی سۆران دەکات بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو تیپ لەسەر دەستی راھێنەرانی یانەکانیان ئامادەکارییەکی زۆر باشیان کردوە بەھیوای بەدەست ھێنانی سێ خاڵی یارییەکە و ھەنگاونان بۆ پێشەوەی ریزبەندی یانەکان، لەلایەکی دیکەوەش ھەر لە شاری سلێمانی یانەی سیروانی نوێ لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی خاکی شاری کەرکوک دەکات بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو تیپ بە نیازی پێشکەش کردنی ئاستێکی بەرزن، سیروانی نوێ بۆ درێژەدان بە ئەنجامە باشەکان و خاکیش بە ھیوای گەڕانەوە بۆنێ, ململانێیەکان ئەم یارییەش بە یەکێک لە یارییە بەھێزەکانی ئەم ھەفتەیە ھەژماردەکرێت، یانەی کۆیەش لەسەر یاریگای خۆی میوانداری کوڕانی دەڤەری بارزان دەکات و لە یارییەکی گرنگدا رووبەرووی یەکتری دەبنەوە بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو تیپ ھەموو ئامادەکارییەکیان کردوە بەھیوای بەدەست ھێنانی سێ خاڵی یارییەکە، یانەی دەربدیخانیش لە یارییەکی گرنگدا میوانداری یانەی سەرچنار دەکات، بۆ ئەم یارییەش ھەردوو یانە بە دوای بەدەست ھێنانی سەرکەوتن و سێ خاڵی یارییەکە دەگەرێن ، یانەی خاوەن یاریگا بە پشت بەستن بە یاریگاو ھاندەران نیازی لە زەوی دانی سەرچناری ھەیە و سەرچناریش بۆ گەڕانەوە بۆ ئەنجامە باشەکان یاری دەکات، لە پارێزگای ھەڵەبجەی شەھیدیش ھەردوو یانەی ھەڵەبجە و گارەی شاری دھۆک بەیەک دەگەن، بۆ ئەم یارییەش ھەردوو یانە چاویان لە تۆمارکردنی ئەنجامی باشە پێش بینش دەکرێ ئەم یارییە یارییەکی گرنگی بێت، سەرجەم یارییەکان لە کاتژمێر٣٠-٢ دوای نیوەرۆ بەرێوە دەچێت.
